PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لاهوور شێخ جەنگی بە ٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردن سزادرای
دادگای تاوانەکانی ٢ی سلێمانی لە دۆسیەی ڕووداوی هوتێل لالەزاردا، سزای ٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردنی بەسەر لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلدا سەپاند.

لاهوور شێخ جەنگی بە ٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردن سزادرای

دادگای تاوانەکانی ٢ی سلێمانی لە دۆسیەی ڕووداوی هوتێل لالەزاردا، سزای ٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردنی بەسەر لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەلدا سەپاند.

دادگای تاوانەکانی ٢ی سلێمانی لە دۆسیەی "ڕووداوی هوتێل لالەزار"دا، سزای زیندانیکردنی بەسەر حەوت تۆمەتباردا سەپاند، لەنێویاندا لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و براکەی پۆڵاد شێخ جەنگی؛ دوو تۆمەتباری دیکەش ئازاد کران. لاهوور شێخ جەنگی بەپێی مادەی ٥٦ی یاسای سزادانی عێراقی سزای ٥ ساڵ و ٣ مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، براکەشی پۆڵاد سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

سزای تۆمەتبارەکانی دیکەش ئاشکرا کرا: ڕێبوار قودرەت، پێشەوا حەسەن و ڕێنوار زریان هەر یەکەیان ٣ ساڵ و ٦ مانگ، ڕێبوار حەمید حاجی غەریب ٢ ساڵ، و ئاراس حەمە عەلی سەربەستیش سزای ١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو. هەروەها کەیوان و عومەر شێخ کە لە هەمان دۆسیەدا دەستبەسەر بوون، بە بڕیاری دادگا ئازاد کران.

"ڕووداوی لالەزار" لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥دا بەهۆی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆری سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ سەر هوتێل لالەزار لە سلێمانی دەستی پێکرد. لەو پێکدادانەدا کە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، چەکی قورس بەکارهێنرا و لە هەردوولا کوژراو و بریندار هەبوون. دوای ئۆپەراسیۆنەکە لاهوور و پۆڵاد شێخ جەنگی دەستگیرکرابوون.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار