
لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ کوردانی سوریا زۆر باشە
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوە کرد کە پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ کوردانی سوریا هەیە و بڕیارەکان سەبارەت بە داهاتووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەلایەن خودی کوردەکانەوە دەدرێن.
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆبوونەوەی ٨١ەمینی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردانی سوریا زۆر باشە.
لاڤرۆڤ ڕایگەیاند کە بڕیارەکانی وەک هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ دیمەشق بە تەواوی بڕیاری خودی کوردەکانن، وە گوتیشی لە سوریا زوبانی کوردی قەدەغە نەکراوە و گرنگی بە پاراستنی مافە دەستوورییەکان، زوبانی دایک و کلتووری کورد دەدرێت.
وەزیر بیرهێنایەوە کە ڕووسیا لە کاتە سەختەکاندا هەمیشە پشتیوانی لە کورد کردووە، و ئاماژەی بەوە کرد دوای بڕیاری کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتییدا، هەسەدە داوای یارمەتی لە کۆشک لە مۆسکۆ کردووە و ئەو پشتیوانییەشیان پێشکەش کراوە. هەروەها ڕایگەیاند کە لە داهاتووشدا ئەگەر هەر لایەنێک لە سوریا داوا لە ڕووسیا بکات ڕۆڵی ناوبژیوان بپێوێت، ئەوا ئامادەن گوێ لەو داوایە بگرن و هاوکاری بکەن.
سەرچاوە: Kurdistan24