PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی جیهان
جیهان

لە لیبیا گەنجانی کورد بە بەڵێنی درۆینەی کار دەکەونە داوی قاچاخچییەکانەوە
ئەو گەنجانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەیانەوێت بچنە ئەورووپا، لە لیبیا لەلایەن تۆڕەکانی قاچاخچییەتیی مرۆڤەوە بە بەڵێنی درۆینەی کار دەستگیر دەکرێن و ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی سەخت و دەستبەسەرکردن دەبنەوە.

لیبیا بووەتە ڕێگەیەکی نوێ بۆ ئەو گەنجانەی لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە دەیانەوێت بچنە ئەورووپا؛ تۆڕەکانی قاچاخچییەتیی مرۆڤ بە بەڵێنی "کارکردن لە فرۆکەخانە" و بێ ڤیزە گەنجان دەبەن بۆ بنغازی (فڕۆکەخانەی بەنینە).

تۆڕەکان فڕۆکەخانەکە وەک پەردەیەک بەکاردێنن و بەڵگەنامەی سۆختە دروست دەکەن و کۆچبەران وەک کارمەند دەبەنە ناو وڵاتەکەوە. دواتر دەیانگوێزنەوە بۆ ناوچەکانی ڕۆژئاوا کە دەسەڵاتی فەرمی لێ نییە و لەژێر کۆنترۆڵی هۆزەکان و گرووپە چەکدارەکاندایە؛ لەوێ بەشێکی زۆری کۆچبەران یان بێسەروشوێن دەبن یان لە کامپی تاجورا بەند دەکرێن.

بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی لیبیا ڕایانگیاند کە لە پەیوەندیدان لەگەڵ حکومەتەکانی عێراق، هەرێمی کوردستان و ئوردن بۆ دروستکردنی میکانیزمێکی هاوبەش. د. موسەننا ئامین، ئەندامی کۆمسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند کە %٨٠ بۆ %٩٠ی کۆچبەران ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی سەخت، برسییەتی و دەستبەسەرکردن دەبنەوە، هەندێکیان بۆ قەراغی دەریاکانی ڕۆژئاوا لەژێر کۆنترۆڵی تەرابلوس دەڕفێنرێن و بە بەلەمی کۆن دەخرێنە سەر دەریاکە، زۆربەیان دەخنکێن و تەنیا ژمارەیەکی کەمیان دەگەنە ئەورووپا.

تاریق لەملوم، پارێزەری لیبی و شارەزای مافەکانی پەنابەران جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ئەو کۆچبەرە کوردانەی لەم پرۆسەیەدا هاتووون پیاون.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار