PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

١١ گەنجی گیریان لە لیبیا گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان
بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ١١ گەنجی گیریان لە لیبیا بە سەلامەتی گەڕێنرانەوە هەرێم و ڕادەستی کەسوکاریان کران.

١١ گەنجی گیریان لە لیبیا گەڕێنرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان

بە ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ١١ گەنجی گیریان لە لیبیا بە سەلامەتی گەڕێنرانەوە هەرێم و ڕادەستی کەسوکاریان کران.

بە ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ١١ گەنجی دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕین کە لە لیبیا گیریان خواردبوو، بەیانیی ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بە سەلامەتی گەڕێنرانەوە هەرێم و ڕادەستی کەسوکاریان کران. گەنجەکان لە فڕۆکەخانە لەلایەن عەلی سەعید، بەڕێوەبەری زانیاری و ئاسایش و کارمەندانی پەیوەندیدار پێشوازییان لێکرا؛ دوای ئەوەی تیمە تەندروستییەکان پشکنینی سەرەتاییان بۆ ئەنجامدان، تیمەکانی وەزارەتی ناوخۆ ڕادەستی کەسوکاریانی کردوون.

دوای ئەوەی لە هەفتەکانی ڕابردوودا هەواڵی ونبوونی ژمارەیەک گەنجی ناوچەی ڕاپەڕین بڵاوکرایەوە، دەرکەوت کە ٣٣ گەنج گیریان خواردووە و ١٤ گەنجی دیکەش هێشتا لەوێ ماونەتەوە. بەدواداچوونێکی ورد ئەنجامدرا و پێشتر ٣ گەنج لەو ژمارەیە گەڕێنرانەوە، ئەمڕۆش ئەو ١١ گەنجەی دیکە گەیشتنەوە هەرێم.

بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕایانگەیاند کە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوە و ڕزگارکردنی ئەو ١٠ گەنجەی دیکە کە هێشتا بێسەروشوێنن، بەردەوامە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کرد کە بەهۆی ئەو ڕێکارە توندانەی حکومەت لەم دواییانەدا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی گرتوویەتییە بەر، ڕێژەی کۆچی نایاسایی لە هەرێمەوە بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار