PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لیۆنێل مێسی یانەی سی دی ئێڵدێنسیی لە خولی پلە دووی ئیسپانیا کڕییەوە
یاریزانی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی یانەی سی دی ئێڵدێنسیی کڕییەوە کە لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە و بەمەش سەردەمێکی نوێی لە مێژووی یانەکەدا دەستپێکرد.

یانەی سی دی ئێڵدێنس کە لە خولی پلە دووی ئیسپانیادا یاری دەکات، لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆییەوە بڵاویکردەوە کە یاریزانی ئەرجەنتینی لیۆنێل مێسی یانەکەی کڕیوەتەوە. لە ماڵپەڕەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کڕینەوەی یانەکە لەلایەن مێسییەوە دەستپێکی سەردەمێکی پڕ لە جۆش و خرۆشە لە مێژووی زیاتر لە ١٠٠ ساڵەی یانەکەدا.

یانەی سی دی ئێڵدێنس لە ساڵی ١٩٢١ دامەزراوە و لە ئێستادا لە ڕیزبەندی ١٩یەمدایە. یانەکە لە ماوەی ٧ هەفتەی خولەکەدا ١ سەرکەوتن، ٢ بەرامبەربوون و ٤ دۆڕاندنی تۆمارکردووە و بەکۆتا ٥ خاڵی کۆکردووەتەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار