
چین گەورەترین وەبەرهێنەری بیانییە لە هەرێمی کوردستان
لیو جون، کۆنسوڵی گشتیی چین ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی %١٠ی کۆی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە هەرێم پێکدەهێنێت و گەورەترین وەبەرهێنەرە.
لیو جون، کۆنسوڵی گشتیی چین لە هەولێر، بە کوردستان٢٤ی ڕاگەیاند کە دوای زیاتر لە سێ ساڵ، ئەرکە دیپلۆماسییەکەی کۆتایی پێهاتووە.
لیو جون ئاشکرای کرد کە چین گەورەترین وەبەرهێنەری بیانییە لە هەرێمی کوردستان و ڕێژەی وەبەرهێنانەکانی چین سەدا ١٠ی کۆی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی بیانی لە هەرێمەکەدا پێکدەهێنێت.
لیو جون جەختی لەوە کردەوە کە چین هاوبەشێکی جێگەی بڕوای گەلی کوردە و ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمەکە بە "نیشتمانی دووەمی" خۆی دەزانێت و هیوای خواست گەشەپێدانی ئابووری و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی دەست لەناو دەست بەردەوام بێت.
لیو جون باسی لەوەش کرد لە ماوەی کارکردنیدا لە نزیکەوە هەستی بە میواندۆستی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هەرێم کردووە و ئاماژەی بەوە دا کە ئەو دۆستایەتییانەی لە هەرێمی کوردستان پەیدای کردوون، هەرگیز لەبیریان ناکات.
سەرچاوە: Kurdistan24