
پەرچەکردار بەرامبەر لویس ڤیتۆن لەسەر کۆڵەباڵ: بۆچی کەلەپووری کوردی لەسەر تەختی نمایشدا دیار نییە؟
لە کۆڵێکشنى پایز/زستانی ٢٠٢٦ی لویس ڤیتۆندا، فەرەنجییەکانی شوانان کە وەک "کەپەنەکی تورکی" پێناسە کرابوون، ئەو دەمەقاڵێیەی هێناوەتە ئاراوە کە کۆڵەباڵی نەریتیی کوردی لە ناوچەی هەورامان براوەتە سەر تەختی نمایش: بۆچی کەلەپووری کلتووریی کوردی بێ ئەوەی ناوی بهێنرێت پێشکەش دەکرێت؟
فەرەنجییە نەمەدییەکانی شوانان کە لویس ڤیتۆن لە کۆڵێکشنى پایز/زستانی ٢٠٢٦دا نمایشی کردن، لە جیهانی مۆدایدا وەک "کەپەنەکی تورکی" پێناسە کران. بەڵام ئەو دیزاینانەی هاوشێوەییەکی سەرنجڕاکێشیان لەگەڵ نەریتی کۆڵەباڵ لە جوغرافیای کوردیدا هەیە، دیسانەوە دەمەقاڵێی کەلەپووری کلتوورییان هێناوەتەوە ئاراوە.
کۆمپانیای فەرەنسیی بەناوبانگی مۆدای لویس ڤیتۆن، لە ١٠ی ئاداری ٢٠٢٦ لە پاریس کۆڵێکشنى زستان/پایزی ٢٠٢٦ی ئافرەتانی بە مۆری نیکۆلاس گێسکیێر ناساند. لە کۆڵێکشنەکەدا فەرەنجییە پانی کلاودارەکان کە پێکهاتەی نەمەدییان هەبوو سەرنجیان ڕاکێشا.
گۆڤاری ڤۆگ ئەم پارچەنەی وەک "کەپەنەکی تورکی" پێناسە کرد. بەڵام لە کلتووری کوردیدا، بەتایبەتی لە ناوچەی هەوراماندا، پۆشاکی نەریتی بەناوی کۆڵەباڵ هاوشێوەییەکی گرنگی لەگەڵ ئەم دیزاینانەدا هەیە.
کۆڵەباڵ وەک پۆشاکێکی نەریتیی کوردی تۆمار کراوە کە لە خوریی مەڕ و بزن دروست دەکرێت و تایبەتمەندیی پاراستنی لە بەرامبەر کەشوهەوای ناوچە شاخاوییەکاندا هەیە. توێژینەوەکانی کەلەپووری کلتووری لەسەر نەمەدکاریی کوردی دەریخستووە کە لە ناوچەی زاگرۆسدا پۆشاکی نەمەدیی شوانان بەرهەم هێنراوە.
لەبەر ئەم هۆکارە، دەمەقاڵێکە تەنیا بە دیمەنی جوانیی پۆشاکێکەوە سنووردار نییە.
پرسیارەکە ئەوەیە: کاتێک پۆشاکێکی هاوشێوە کە بە سەدان ساڵە لە جوگرافیای کوردیدا بەرهەم دەهێنرێت و بەکاردەهێنرێت، لە سەرجەمی جیهانی مۆدەی هاوچەرخدا دووبارە دادەڕێژرێتەوە، بۆچی ناوی کلتووری کوردی نا هێنرێت؟
لەم قۆناغەدا هیچ بەڵگەنامەیەکی گشتی نییە کە بسەلمێنێت دیزاینەکەی لویس ڤیتۆن ڕاستەوخۆ لە کولەباڵ کۆپیکراوە. بەڵام ئەوە بەڵگەکراوە کە کولەباڵ بەشێکە لە کەلەپووری کلتووریی کوردی و لە ناوچەکەدا جلی نەریتیی شوانان لە نەمەد (فێڵت) بەرهەم دەهێنرێت.
ئەمەش دانوستاندنەکانی دەستبەسەرداگرتنی کلتووری دەهێنێتە ئاراوە.
مومکینە کە ڕەگەزە جوانییەکان لە کلتوورێکدا لەلایەن مۆدەی جیهانییەوە دووبارە دابڕێژرێنەوە. بەڵام ئەم پرسیارەش بە هەمان ئەندازە گرنگە کە ئەم کەلەپوورە موڵکی کام کۆمەڵگەیەیە و لەلایەن کێوە نەسل لە دوای نەسل زیندۇ ڕاگێراوە.
کولەباڵ تەنها پۆشاکێک نییە؛ بەڵکو کەلەپوورێکی کلتوورییە کە بەستراوەتەوە بە جوگرافیای هەورامان، ئیشی خوری، زانیاریی نەمەدچنی و نەریتی پیشەگەری کە کۆمەڵگە کوردییەکان نەسل لە دوای نەسل گواستویانەتەوە.
داواکاریی کوردان بەم هۆیەوە تەنها ئەمە نییە کە بڵێن "ئەم پۆشاکە هێمای ئێمەیە".
داواکارییەکە ئەوەیە کە سەرچاوەی کلتوورییەکە دیار و ئاشکرا بکرێت:
پێناسەی بکەن. سەرچاوەکەی دەستنیشان بکن. ناوی کلتووری کوردی بهێنن. کەلەپووری کلتووری نادیار مەکەن.
روونکردنەوەیەکی ڕوونتر لەلایەن لویس ڤیتۆنەوە دەربارەی ئەوەی کە ئەم دیزاینانە ئیلهامیان لەکەم نەریت و کەلەپوور وەرگرتووە، هەنگاوێکی گرنگی داهاتووی ئەم گفتوگۆیە دەبێت.
#Kulebal #KurdishCulture #KurdishHeritage #Kurdistan #KurdishCraftsmanship #LouisVuitton #CulturalHeritage #CulturalAppropriation