PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

تۆژینەوەیەکی ١٢٤ ساڵەی بوومەلەرزە لە مەلاتیا: زیاتر لە ٥٠٠ بوومەلەرزە تۆمار کراون و چڕیی فەڵقەکان گەیشتووەتە لووتکە
تۆژینەوەکە ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی ١٢٤ ساڵدا زیاتر لە ٥٠٠ بوومەلەرزەی بەهێزی ٤٫٠ و سەرووتر لە مەلاتیا ڕوویان داوە، کە دەکەوێتە شوێنی بەیەکگەیشتنی فەڵقەکانی ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ و مەلاتیا. زۆربەی ئەم بوومەلەرزانە لە قووڵایی کەمدا بوون و لەسەر هێڵی دیاریکراو چڕ بوونەتەوە.

زیاتر لە ٥٠٠ بوومەلەرزە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٠٠ بۆ ٢٠٢٤ لە مەلاتیا و دەوروبەری ڕوویان داوە، بە بەکارهێنانی سیستەمی زانیاریی جوگرافی (CBS) و ڕێگە پێشکەوتووەکانی شیکاریی ئاماری لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوە. ئەم تۆژینەوەیە لەلایەن ئەحمەد ئویسال، مورات سونکار و وەدات ئاڤجی ئەنجام دراوە.

دەرئەنجامەکان دەریانخستووە کە شارەکە لە شوێنێکی زەمینناسیی گرنگدا هەڵکەوتووە کە تێیدا ناوچەی فەڵقی ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵ (DAFZ) و ناوچەی فەڵقی مەلاتیا (MFZ) بەیەک دەگەن. لە ١٢٤ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٠٠ بوومەلەرزە بە پلەی ٤ و سەرووتر تۆمار کراون، هەروەها ١٣ بوومەلەرزەی وێرانکەر بە پلەی ٦ و سەرووتر ڕوویان داوە.

بەشێکی زۆری بوومەلەرزەکان لە قووڵایی ٠ بۆ ١٥ کیلیۆمەتردا ڕوویان داوە، واتە لە شوێنی ننزیک لە ڕووی زەوی. بۆ نمونه‌، قووڵایی ناوەندی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بە بەهێزی ٧٫٦ پلە لە مەرعەش، بە نزیکەی ٥ کیلیۆمەتر تۆمار کراوە.

شیکارییە شوێنییەکان دەریانخستووە کە بوومەلەرزەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕوویان نەداوە، بەڵکو لەسەر هێڵی دیاریکراو چڕ بوونەتەوە. تەوەرەی باشوور و باشووری ڕۆژهەڵات، و بەشە گرنگەکانی فەڵقەکە وەک پووتورگە-سیڤریجە، دوغانیۆل-سیڤریجە و چێلیکهان-پووتورگە بە ڕێژەی ٩٩٪ وەک "ناوچەی مەترسیدار" دەستنیشان کراون. شارۆچکەکانی پووتورگە، دوغانیۆل، کالێ، یەشیلیورت، دوغانشەهیر و ئاکچاداغ کە لەم بەشانەوە نزیکن، وەک ناوچەی خاوەن بەرزترین مەترسیی بوومەلەرزە دیاری کراون؛ هەروەها ناوەندی سەرەکی لە شارۆچکەی یەشیلیورت هەڵکەوتووە.

سەرچاوە: Bu Sabah Malatya

هەواڵی پەیوەندیدار