سەرەکی

کەوتنی هەلیکۆپتەرێکی جۆری S-70 لە ناوچەی یەشیلیورتی مەڵەتی
لە کاتژمێر ١٨:٤٥ خولەکدا، هەلیکۆپتەرێکی جۆری S-70 لە ناوچەی یەشیلیورتی مەڵەتی بە هۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە.
لە ناوچەی یەشیلیورتی سەر بە پارێزگای مەڵەتی، لە نزیک ناوچەی سامانکۆی، کاتژمێر ١٨:٤٥ خولەک هەلیکۆپتەرێکی جۆری S-70 بە هۆکارێکی نادیار کەوتە خوارەوە.
دوای ئاگادارکردنەوە لە ڕووداوەکە، ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، فریاگوزاری ١١٢ و تیمی ئافاد ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران. تیمەکان گەیشتنە سەر پارچەکانی هەلیکۆپتەرەکە و دەستبەجێ دەستیان بە گەڕان و ڕزگارکردن کرد.
ئاگرێکی بچووک کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە دروست ببوو، بە خێرایی لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەوە کۆنتڕۆڵ کرا. لێکۆڵینەوەی بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.
سەرچاوە: Kurdistan24