PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ژمارەی گیانلەدەستدان لە ڕووخانی بینا ٧ نهۆمییەکەی ماڵتەپەی ئەستەنبووڵ بۆ ٥ کەس بەرزبووەوە
لە ئەنجامی بەردەوامیی کۆششەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بە هەماهەنگی ئافاد، ٥ کەس لەژێر داروپەردوی بیناکەدا گیانیان لەدەستدا.

کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە داروپەردووی بینایەکی ٧ نهۆمی لە گەڕەکی جەویزلی لە ناوچەی ماڵتەپەی ئەستەنبووڵ کۆتایی هات، کە بەیانی ئەمڕۆ سێ نهۆمی یەکەمی ڕووخابوو.

لە ژێر هەماهەنگی ئافاد (AFAD)، لە نهۆمەکانی سەرەوەی بیناکەوە بە شێوازێکی کۆنترۆڵکراو ڕوخاندن ئەنجامدرا؛ دواتر تیمەکانی لادانی داروپەردوو بە گوێگرتن لە دەنگ هەوڵیاندا بگەڕێن بەدوای ئەو کەسانەی پێشبینی دەکرا لەژێر داروپەردووەکەدا بن. لە ناوچەی پشکنینکراودا تەرمی سێ کەسی تر دۆزرایەوە و ژمارەی گشتی گیانلەدەستدان بۆ پێنج کەس بەرزبووەوە.

بۆ ماوەیەک بە شێوەیەکی کۆنترۆڵکراو کارەکانی گەڕان و پشکنین بەردەوام بوو بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا کەسی تر لەژێر داروپەردوو بوونی هەیە یان نا. دوای کارەکان، بە ئامێری کارکردن پرۆسەی لادانی پاشماوەکان بەردەوام بوو و لە کۆڵەکەی هەر نهۆمێکی بیناکەش نموونە وەگیرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار