PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

لە ڕووداوێکی پێکدادانی پاس و بارهەڵگرێکدا لە ئاخیساری مانیسا ۱۱ کەس گیانیان لەدەستدا و ۲۷ کەسیش بریندار بوون
لە ڕووداوێکدا لە سەر ڕێگای خێرای ئەستەمبوڵ-ئیزمیر، دوو شۆفێر دەستبەسەر کران.

لە ڕووداوێکی پێکدادانی پاس و بارهەڵگرێکدا لە ئاخیساری مانیسا ۱۱ کەس گیانیان لەدەستدا و ۲۷ کەسیش بریندار بوون

لە ڕووداوێکدا لە سەر ڕێگای خێرای ئەستەمبوڵ-ئیزمیر، دوو شۆفێر دەستبەسەر کران.

لە نزیک گەڕەکی بالیجا لە شارۆچکەی ئاخیساری سەر بە پارێزگای مانیسا لە تورکیا، لە سەر ڕێگای خێرای ئەستەمبوڵ-ئۆرهان گازی-ئیزمیر بەرەو ئاڕاستەی ئیزمیر، بارهەڵگرێک و پاسێکی گواستنەوەی گەشتیاران بەیەکدا کێشایان. ڕووداوەکە لە نێوان پاسێکی کۆمپانیای (My World Tur) بە تابلۆی 16 AED 124 و بارهەڵگرێک بە تابلۆی 78 YD 559 ڕووی دا.

بپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ڕووداوەکەدا ۱۱ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۲۷ کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی دەوروبەر کراون.

لە کاتێکدا لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە بەردەوامە، شۆفێری پاسەکە و شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار