
مارکۆ ڕوبیۆ: عەرەبستانی سوعوودی مافی بەرگریکردنی لە خۆی هەیە لە دژی حوسییەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوبیۆ جەختی لەوە کردەوە کە عەرەبستانی سوعوودی مافی ڕەوای بەرگریکردنی لە خۆی هەیە لە بەرامبەر هێرشەکانی حوسییەکاندا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مارکۆ ڕوبیۆ، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ٥ی تشرینی اولی ٢٠٢٦ رایگەیاند کە عەرەبستانی سوعوودی رووبەڕووی هێرشی چەکدارانی حوسی بووەتەوە و بەو هۆیەوە ئەو وڵاتە مافی خۆیەتی بەرگری لە خاک و سەروەریی خۆی بکات. هەروەها سەرنجی خستە سەر پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەی کەنداو و دەریای سور.
ڕوبیۆ ئەوەشی خستە ڕوو کە هێزەکانی یەمەن هەوڵ دەدەن ئەو ناوچانە وەربگرنەوە کە پێشتر جێیان هێشتبوو، ئەم بارودۆخەش کاریگەری لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکات.
لە وەڵامی ئیدعاکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکی ساریدا لە تاقیگەیەکی ڕوسیادا، وەزیرەکە گوتی واشنتن لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو زانیارییانە دەکات کە دەستیکەوتوون و گەشتەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا دیاریکراون، و بارودۆخەکە نەگەیشتووەتە ئاستی ترس و دڵەڕاوکێ.
ڕوبیۆ ئەو ئیدعایانەشی ڕەتکردەوە کە دەڵێن فڕۆکە بۆردومانکەرەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانیی فەیرفۆرد لە بەریتانیا کێشراونەتەوە، و ڕوونی کردەوە کە وەزارەتی بەرگری بەپێی پێداویستییەکانی مەیدانەکە سەرچاوە سەربازییەکان دابەش دەکاتەوە و ئەم گۆڕانکارییانەش لە چوارچێوەی جووڵەی ئاسایی و دەورییەکاندان.
سەرچاوە: Kurdistan24