
لە دێرکی مێردین منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵانی ونداوبوو لە کێڵگەیەکی گەنمەشامیدا بە مێردەقانی دۆزرایەوە
سەلاحەدین کارایەلی تەمەن ١٣ ساڵان کە لە دێرک ونداوبوو، لە کێڵگەیەکی گەنمەشامیدا بە تەرمییەوە دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە دەستی پێکرد.
دوێنێ نیوەڕۆ لە گەڕەکی کۆنوکی سەر بە شارۆچکەی دێرکی مێردین، سەلاحەدین کارایەلی تەمەن ١٣ ساڵان لە مالەکەی دەرچوو و وندا بوو، لەسەر ئەمەش کەسوکارەکەی پەیوەندییان بە سەنتەری هاوارهاتنی ئاگاداری ١١٢وە کرد. جەندرمە، ئافاد و تیمەکانی گەڕان و ڕزگارکردنی ئەی ئاچ ئاچی مێردین، بە هاوکاری درۆن و سەگ دەستیان بە ڕەوتی گەڕان لە گەڕەکەکەدا کرد.
لە ئەنجامی گەڕانەکەدا، سەلاحەدین کارایەلی بە تەرمییەوە لە کێڵگەیەکی گەنمەشامیدا دۆزرایەوە. دوای پشکنینەکان، تەرمەکەی بۆ توێکاری ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
داواکاری گشتیی دەستی بە لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە کردووە و جەندرمەش تیمێکی تایبەتی پێک هێناوە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی DHA، ئامۆزاکەی کە تەمەنی ١٦ ساڵە و ناوی D.K.یە، شوێنی تەرمی منداڵەکەی نیشان داوە و دانینا بەوەدا کە بە هەڵە بە تفەنگی ڕاو تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی. D.K. دەستبەسەر کراوە و کارەکانی لە بنکەی جەندرمە بەردەوامە.
سەرچاوە: Rûdaw