تەندروستی و وەرزش

ماردین سپۆر بە ڕێککەوتنی دوولایەنە لەگەڵ ڕاهێنەر ئەحمەد جینگیۆز جیابووەوە
یانەی ماردین سپۆر ڕایگەیاند کە بە ڕێککەوتنی هاوبەش، کۆتایی بە ئەرکی ئەحمەد جینگیۆز وەک ڕاهێنەری یانەکە هاتووە.
یانەی ماردین سپۆر (ماردین ١٩٦٩ سپۆر) کە نوێنەری خولی پلە دووی تورکیایە، لە ڕێگەی هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس (تویتەر) ڕایگەیاند کە بە ڕێککەوتنی دوولایەنە لەگەڵ ڕاهێنەر ئەحمەد جینگیۆز جیابووەتەوە.
دەستەی کارگێڕیی یانەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیارە لە ئەنجامی گفتوگۆکان و لە چوارچێوەی تێگەیشتنی هاوبەشدا وەرگیراوە. سوپاسی ئەحمەد جینگیۆز کراوە بۆ ئەو ماندووبوون و خزمەتانەی لە ماوەی کارکردنیدا پێشکەشی کردووە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خۆی و ستافی تەکنیکییەکەی لە کاروانی داهاتوویاندا خواستووە.
سەرچاوە: Rûdaw