
لە سعودیە دوو هاوڵاتی بەنگلادیشی بەهۆی ئەنجامدانی سێکس لە مزگەوتێکی مەککە لە سێدارە دران
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە ڕایگەیاند، ژن و پیاوێکی بەنگلادیشی کە لە مزگەوتێکی مەککە سێکسیان ئەنجام دابوو، لە سێدارە دراون.
وەزارەتی ناوخۆی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا کە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ بڵاوکرایەوە، ئاشکرای کرد کە نەزرولئیسلام عەبدولبەسر و ستی ئەختەر، کە هاوڵاتی بەنگلادیشین، دوای ئەوەی دەرکەوت لە مزگەوتێکی مەککە سێکسیان ئەنجام داوە، دادگایی کراون و سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو کارە بە "دژ بە ئەخلاق و قێزەون" ناوزەد کراوە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی دادگاییەکە، سزاکە لە شاری مەککە جێبەجێ کراوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە خاکە پیرۆزەکاندا ڕێگە بەم جۆرە کارانە نادرێت.
سیستەمی دادوەری سعودیە پشت بە شەریعەتی ئیسلامی سوننە و فیقهی حەنبەلی دەبەستێت؛ هەرچەندە بۆ هەموو ئەم جۆرە تاوانانە سزای لەسێدارەدان نابڕدرێتەوە، بەڵام ئەنجامدانی لە سنووری مەککە و لەناو مزگەوتدا، بەهۆی ئەوەی بە "سووکایەتیکردن بە بەها پیرۆزەکان" و "تێکدانی ئاسایشی ئایینی" دادەنرێت، بە توندترین سزا کە لەسێدارەدانە کۆتایی دێت.
سەرچاوە: Rûdaw