سەرەکی

لە سیلیفکەی مێرسین پاسێک وەرگەڕایە ناو دۆڵێک و ۱۷ کەس بریندار بوون
لە سیلیفکە لەسەر ڕێگای سەرەکیی D-400، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە ۱۷ کەس بریندار بوون.
لە ناوچەی سیلیفکەی سەر بە پارێزگای مێرسین لە تورکیا، لەسەر ڕێگای سەرەکیی D-400 و لە شوێنێک بە ناوی ئاکدەرە، لە کاتی بارانی بەخوڕدا پاسێک وەرگەڕایە ناو ناوچەیەکی دارستانی.
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی فریاکەوتنی پزیشکی، پۆلیس، جەندرمە و ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا ۱۷ سەرنشینی ناو پاسەکە بریندار بوون؛ بریندارەکان لەلایەن تیمەکانی تەندروستییەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە.
سەرچاوە: Kurdistan24