PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی کوردستان
کوردستان

مەسرور بارزانی لە یاریگاوە بینەری بوو: یانەی وەرزشیی دهۆک ٥-٢ لە یانەی وەرزشیی کەربەلای بردەوە
یانەی وەرزشیی دهۆک کە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یاریگاوە بینەری بوو، بە ئەنجامی ٥-٢ لە یانەی وەرزشیی کەربەلای بردەوە.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٣ی تشرینی اولی ٢٠٢٦، لە یاریگای دهۆک، یانەی وەرزشیی دهۆک لە بەرامبەر یانەی وەرزشیی کەربەلا یاریی کرد و بە ئەنجامی ٥-٢ سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا. یارییەکە بە باڵادەستی و ئاستێکی بەرزی یانەی دهۆک بەڕێوەچوو کە توانی کۆنترۆڵی یارییەکە بکات.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یاریگاوە بینەری یارییەکە بوو و لەلایەن هاندەران و دەستەی کارگێڕیی یانەکەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا. ئامادەبوونی بارزانی لە یاریگاکەدا وەک پشتگیرییەکی بەردەوام بۆ گەشەپێدانی تیمە وەرزشییەکانی هەرێم سەیرکرا.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار