
جێگری سەرۆکی پارتی، مەسروور بارزانی لە دهۆک لەگەڵ ڕێکخراوەکانی ژنان، قوتابیان و لاوان کۆبووەوە
مەسروور بارزانی لە دهۆک داوای لە ڕێکخراوەکانی ژنان، قوتابیان و لاوانی سەر بە پارتی لە بادینان کرد تواناکانیان پەرە پێ بدەن.
مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان (پارتی)، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، لە سنووری لقی دهۆکی پارتی لەگەڵ ڕێکخراوە جەماوەرییەکانی ژنان، قوتابیان و لاوان کۆبووەوە.
بارزانی وێڕای دەستخۆشی لەو ڕۆڵەی ئەو ڕێکخراوانە دەیگێڕن، وتی: "منیش ئەندامی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بووم و شانازی بەوەوە دەکەم."
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ گۆڕانکارییە خێراکانی ئەمڕۆدا خۆیان بگونجێنن، هۆشیاری کۆمەڵایەتی بەرز بکەنەوە و ڕۆڵی کاریگەری خۆیان لە پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکاندا بەهێزتر بکەن، تواناکانیان پەرە پێ بدەن.
سەرچاوە: Kurdistan24