
بارزانی: هەرێمی کوردستان پردێکە بۆ بەستنەوەی بازاڕەکانی تورکیا، ئێران و عەرەبی
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت جەختی لە ڕۆڵی ڕێڕەوی جوگرافیی ناوچەکە و گرنگیی پڕۆژەکانی تویۆتا کردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێمی کوردستان پردێکی جوگرافیی ستراتیژییە و بازاڕە گەورەکانی نێوان تورکیا، ئێران و جیهانی عەرەبی بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
بارزانی بەشداری لە ڕێوڕەسمی فەرمیی بەردی بناغەی پڕۆژەکانی کۆمپانیای تۆیۆتای ژاپۆنی کرد، کە بریتیین لە مەڵبەندی دابەشکردنی پارچەی یەدەگ، مەڵبەندی پشکنینی پێش ڕادەستکردن و شارۆچکەی ئۆتۆمبێلی هەولێر. لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە گرنگیی ستراتیژیی ئەم پڕۆژانە بۆ ناوچەکە کرد.
سەبارەت بە کۆتایی هاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق، بارزانی سوپاسی هاوبەشانی هاوپەیمانێتییەکەی کرد، بەتایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا، بۆ پشتیوانییان لە شەڕی دژی تیرۆر. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کۆتایی هاتنی ئەم ئەرکە بە مانای کۆتایی هاتنی پەیوەندییەکان نییە، بەڵکو چوونە ناو قۆناغێکی نوێیە.
بارزانی هۆشدارییدا کە هەندێک لایەن ڕەنگە کشاندنەوەی هاوپەیمانان وەک بۆشاییەکی ئاسایش ببێنن، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە تواناکانی هێزە فیدراڵییەکانی عێراق زیادی کردووە و هێزەکانی پێشمەرگەش بە تەواوی ئامادەن بۆ بەرگریکردن لە ناوچەکە لە بەرامبەر هەر پەلامارێکدا.
سەرچاوە: Kurdistan24