
کەشناسی وشیاریی بارانی بەخوڕی لە ئامەد و ئێلح دا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا، لەنێوان ٢١-٢٢ی تشرینی دووەم وشیاریی دا لەبارەی مەترسیی بارانی بەخوڕ، لافاو و ئاستەنگبوونی هاتووچۆ لە ئامەد و ئێلح.
ناوەندی شیکاری و پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی، وشیارییەکی لەبارەی بارانبارینی چاوەڕوانکراو لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندرا کە بارانی بەخوڕ لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە سەعات ٠٩:٠٠ تا سەعات ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئامەد و ناوچەکانی باکووری ئێلح باران بەشێوەی ناوچەیی بەخوڕ ببارێت. هەروەها لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی دەریای ڕەش، باکووری ڕۆژهەڵاتی ئانادۆڵو و دەوروبەری سێواسیش بارانی بەخوڕ چاوەڕوان دەکرێت.
کەشناسی وشیاریی دا لەوەی کە بارانبارینەکە ڕەنگە ببێتە هۆی لافاو، ئاوپێداهاتن، ڕەقەزەمین و ئاستەنگ لە هاتووچۆدا. بەتایبەتی داوا لەوانە کراوە کە لە ناوچە پڕمەترسییەکاندا دەژین کە لەو شوێنانەی مەترسیی ئاوپێداهاتنیان هەیە دوور بکەونەوە، ئاگاداری بەرزبوونەوەی لەناكاوی ئاو بن و ڕێکاری پێویست بگرنە بەر. هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت وشیارییەکانی پێوەندیدار بە ڕێگەکانی پاراستن لە لافاو و بروسکەش لەبەرچاو بگیرێن.
سەرچاوە: Amida Haber