
کەشناسی هۆشداری دەدات لە بارانبارینی بەخوڕ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی ڕحا
لە شاری ڕحا لە کاتەکانی ئێوارەوە پێشبینی دەکرێت بارانێکی بەخوڕ و هەورەبرووسکە لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی شارەکە ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی، دوای ئەو بارانبارینانەی لە ڕحا ڕوویاندا، هۆشدارییەکی نوێی لەبارەی بارانبارینی بەخوڕ بڵاوکردەوە. ڕاگەیەندرا کە لە کاتەکانی ئێوارەوە پێشبینی دەکرێت لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی شارەکە بارانێکی بەخوڕ و هەورەبرووسکە ببارێت.
پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارینەکە لە هەر مەتر دووجایەکدا لە نێوان ٢١ بۆ ٥٠ کیلۆگرام بێت، هەروەها هۆشداری درا لە ئەگەری ڕوودانی لافاو، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، داڕمانی زەوی، پەککەوتنی هاتوچۆ، هەورەبرووسکە، بای بەهێز لە کاتی بارانباریندا، تەرزە و گێژەڵووکە.
هۆشدارییەکە هەروەها ئەوەشی لەخۆگرتووە کە لە ناوچەکانی دیاربەکر، باکووری باتمان، تونجەلی، بینگۆل و موشیش بارانبارینی هاوشێوە بە شێوەیەکی ناوخۆیی کاریگەری دەبێت.
سەرچاوە: Urfanatik