PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سەرۆکی MHK فەرهات گوندۆغدو و چوار کەسی تر دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی 'پەڕاوی ناوبژیوانان' کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، سەرۆکی MHK فەرهات گوندۆغدو و چوار گومانلێکراوی تر دەستبەسەر کران، دوو گومانلێکراویش بە مەرجی دادوەری ئازاد کران.

سەرۆکی MHK فەرهات گوندۆغدو و چوار کەسی تر دەستبەسەر کران

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی 'پەڕاوی ناوبژیوانان' کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵەوە بەڕێوەدەبرێت، سەرۆکی MHK فەرهات گوندۆغدو و چوار گومانلێکراوی تر دەستبەسەر کران، دوو گومانلێکراویش بە مەرجی دادوەری ئازاد کران.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی "پەڕاوی ناوبژیوانان" کە بە هەماهەنگی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی وەرزش و گرەوی نایاسایی سەر بە داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت، پێنج گومانلێکراو بە سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی ناوەندی (MHK) فەرهات گوندۆغدووەوە دەستبەسەر کران؛ بۆ دوو گومانلێکراویش بڕیاری چاودێریی دادوەری درا.

لێکۆڵینەوەکە بە تۆمەتەکانی "ئەشکەنجەدان"، "تەزویر لە بەڵگەنامەی فەرمی"، "خراپ بەکارهێنانی متمانە بەهۆی ئەرکەوە" و "بەدەستهێنان یان بڵاوکردنەوەی زانیارییە کەسییەکان بە شێوەیەکی نایاسایی" دەستی پێکرد و بە کۆی گشتی هەفت کەس دەستگیر کران. دادوەری دادگای سزادانی ئامادەباش، بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ فەرهات گوندۆغدو، سەرۆکی یەکێتیی ناوبژیوانانی چالاکی TFF فەردی کارادۆروک، ئەندامی پێشووی MHK یونس یڵدرم، سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی پارێزگای ئەستەنبوڵی یەکێتیی ناوبژیوانان و چاودێرانی TFF ئه‌مری کۆسیف و ئەلیجان ساغڵار دەرکرد و ڕەوانەی زیندانی کردن.

داواکاری دەستبەسەرکردن بۆ جێگری پێشووی سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی ناوەندی TFF ئه‌حمەد شاهین و بەرپرسی پەروەردە و هەرێمی چوارەمی TFF سەباحەدین شاهین ڕەتکرایەوە؛ ڕێکاری چاودێریی دادوەری کە قەدەغەکردنی چوونه‌ دەرەوە لە وڵات و ئیمزاكردنی ڕێكخراو لە بنکەی پۆلیس لەخۆدەگرێت، بەسەریاندا جێبەجێ کرا. قۆناغەکانی تری لێکۆڵینەوەکە هێشتا بەردەوامن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار