
سەرۆکی MHK فەرهات گوندۆغدو و ٦ کەس لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوكاتدا دەستبەسەر کران
لە چوارچێوەی گومانەکانی پەیوەندیدار بە فشار و ساختەکاری لە بەڵگەنامەی فەرمیدا، لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنێکەوە لە ئەستەنبوڵ، ئانکارا، ئەلازیغ و مانیسا سەرۆکی MHK و تۆمەتبارانی دیکە دەستبەسەر کران.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە سەبارەت بە گومانەکانی فشار و ساختەکاری لە بەڵگەنامەی فەرمیدا بەڕێوەدەچێت، تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە داراییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەستەنبوڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ لێکۆڵینەوەیەک بە ناوی "پەڕاوی ناوبژیوانان" بەڕێوەدەبەن. لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە کراوەکان، وتەی سکاڵاکاران و شایەتحاڵەکان و دیاریکردنی شارەزایان، پێشبینی کراوە کە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندیی ناوبژیوانان (MHK) فەرهات گوندۆغدو و هەندێک لە ئەندامانی MHK پەیوەندییان بە تاوانەکەوە هەبێت.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوكاتدا بۆ سەر ئاودرێسە دیاریکراوەکان لە ئەستەنبوڵ، ئانکارا، ئەلازیغ و مانیسا، فەرهات گوندۆغدو، سەرۆکی کۆمەڵەی ناوبژیوانانی چالاکی TFF فەردی کارادۆروک، جێگری پێشووی سەرۆکی کۆمیسیۆنی ناوەندیی ناوبژیوانانی TFF ئەحمەد شاهین، ئەندامی پێشووی کۆمیسیۆنی ناوەندیی ناوبژیوانانی TFF یونس یڵدرم، بەرپرسی ڕاهێنان و ناوچەی ٤ی TFF سەباحەتین شاهین، بەرپرسی ڕێکخستنی لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی ناوبژیوانان و چاودێرانی TFF عەلیجان ساغلار و سەرۆکی لێژنەی ناوبژیوانانی پارێزگای ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی ناوبژیوانان و چاودێرانی TFF ئیمرە کۆسیف دەستبەسەر کران. تۆمەتباران بۆ ڕێکارەکان براونەتە ئاسایش.
وەزیری داد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە کێبڕکێی دادپەروەرانە لە یاریگادا، و بەڕێوەچوونی بێلایەنانە و ڕوونی پرۆسەکانی ناوبژیوانی بنەمای بڕوابوونە بە تۆپی پێ، و ئاماژەی بەوەش کرد کە گومانەکانی سەرپێچی لە چوارچێوەی یاسادا لێکۆڵینەوەیان لێ دەکرێت.
سەرچاوە: Kurdistan24