
ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی لە مەهەپە بە هۆی هێرشێکی چەکدارییەوە گیانی لەدەست دا
لە قەزای گۆڵجوکی سەر بە پارێزگای کۆجائەلی، موراد سارال، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)، بە هۆی هێرشێکی چەکداری کە لە لایەن کەسێک بە ناوی (ئەی. ئای. یو) ئەنجام درا، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
لە گەڕەکی چیفتلیک لە قەزای گۆڵجوکی سەر بە پارێزگای کۆجائەلی، کاتژمێر ٦ی ئێوارە دەمەقاڵەیەک لە نێوان موراد سارال، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی لە مەهەپە و کەسێک بە ناوی (ئەی. ئای. یو) ڕوویدا. دوای ئەوەی دەمەقاڵەکە گەورە بوو، (ئەی. ئای. یو) بەو دەمانچەیەی پێی بوو تەقەی لە سارال کرد.
سارال کە بە هۆی بەرکەوتنی گولـلە بە جەستەی بە سەختی بریندار ببوو، لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەتی نەجاتی چەلیک لە گۆڵجک. سەرەڕای هەموو هەوڵەکانی پزیشکان، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی شارەوانی بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراو (ئەی. ئای. یو) کە هەڵاتبوو، ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان لە ناوچەکە دەست پێ کرد. لێکۆڵینەوە لە بارەی ئەم تاوانەوە بە شێوەیەکی هەمەلایەنە بەردەوامە.
سەرچاوە: Rûdaw