PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سیاسەت
سیاسەت

ئەنجومەنی پارێزگای میسان داوای کردنەوەی دەستبەجێی دەروازەی سنووریی شەیب دەکات
مستەفا محەمەداوی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، حکومەتی عێراقی ئاگادار کردەوە کە دەبێت لە ماوەی سێ رۆژدا دەروازەی سنووریی شەیب بکرێتەوە، بە پێچەوانەوە پەنا دەبەنە بەر ناڕەزایەتی مەدەنی و داخستنی رێگا سەرەکییەکانی هاتوچۆ.

مستەفا محەمەداوی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای میسان، داوای لە حکومەتی عێراق کرد بە زووترین کات دەروازەی سنووریی شەیب لەسەر سنووری ئێران بکاتەوە. محەمەداوی ئاماژەی بەوە کرد کە مۆڵەتی سێ رۆژیان بە حکومەت داوە بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکارییە.

محەمەداوی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەسەر هێڵی سنووری رایگەیاند، ئەگەر داواکارییەکەیان جێبەجێ نەکرێت، دەست بە ناڕەزایەتی مەدەنی دەکەن و سەرجەم رێگاکانی هاتوچۆ لە پارێزگاکە دادەخەن. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەنگاوی کردەیی دەگرنە بەر بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە ئیدارییەکانی میسان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی.

حکومەتی عێراق لە بڕیارێکدا کە رۆژی سێشەممە ٢٠ی تشرینی یەکەم دەریکرد، دەروازەی سنووریی شەیبی بەبێ دیاریکردنی وادە بەڕووی بازرگانی و هاتوچۆدا داخستبوو. وەزارەتی ناوخۆی ئێرانیش وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو بڕیارە، رایگەیاندبوو کە پێشوەختە هیچ ئاگادارییەکی فەرمی لەبارەی داخستنی دەروازەکەوە بە تاران نەدراوە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار