PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

میسر ڕێککەوتنی دەریایی نێوان لیبیا و تورکیا بە نایاسایی دەزانێت
وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئەو ڕێککەوتنەی پەرلەمانی لیبیا لەگەڵ تورکیا لەسەر سنووری دەریایی واژۆی کردووە، بە نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەرییەکەی دەزانێت.

میسر ڕێککەوتنی دەریایی نێوان لیبیا و تورکیا بە نایاسایی دەزانێت

وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئەو ڕێککەوتنەی پەرلەمانی لیبیا لەگەڵ تورکیا لەسەر سنووری دەریایی واژۆی کردووە، بە نایاسایی و دەستدرێژی بۆ سەر سەروەرییەکەی دەزانێت.

وەزارەتی دەرەوەی میسر ڕەتیکردەوە کە پەرلەمانی لیبیا ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ تورکیا لەسەر سنووری دەریایی واژۆ کردووە پەسەند بکات و ڕایگەیاند کە ئەو ڕێککەوتنە لە ڕووی یاساییەوە بێ بنەمایە.

وەزارەتەکە ڕایگەیاند، ئەو یاداشتنامەیەی لە ساڵی ٢٠١٩ لە نێوان فایز سەراج، سەرۆکی پێشووی حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا و تورکیا واژۆ کراوە، بە تەواوی نایاسایی و پووچەڵە و پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی لیبیاوە هیچ دەرەنجامێکی یاسایی بۆ میسر نابێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە یاداشتنامەکە پێچەوانەی بنەماکانی یاسای دەریایی نێودەوڵەتی و بڕگەکانی پەیماننامەی ١٩٨٢ی نەتەوە یەکگرتووەکانە سەبارەت بە ناوچەی ئابووریی تایبەت و کەناری کیشوەری، هەروەها نەخشەی هاوپێچیش دەستوەردانە لە ناوچەی ئابووریی میسر لە دەریای ناویندا.

میسر بە بیرهێنانەوەی ئەوەی کە پێشتریش دژی ئەم ڕێککەوتنە بووە، ڕایگەیاند کە هەر هەنگاوێک کە پشت بەم یاداشتنامەیە ببەستێت و لەگەڵ ئەو سنوورە دەریاییانەی میسر ڕایگەیاندووە ناکۆک بێت، ڕەتیدەکاتەوە و مافی خۆی دەپارێزێت بۆ وەڵامدانەوەی هەر هەوڵێک کە لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتیدا زیان بە بەرژەوەندییەکانی بگەیەنێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار