PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی ئابووری
ئابووری

میسر گرێبەستێکی نوێی دارایی گەشەپێدانی لەگەڵ بانکی جیهانی واژۆ کرد
حکومەتی میسر بە مەبەستی بەهێزکردنی خۆڕاگری بەرامبەر بە شۆکە دەرەکییەکان و پشتیوانیکردن لە چاکسازییە بنەڕەتییەکان، گرێبەستێکی نوێی دارایی لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرنامەی DPF لەگەڵ بانکی جیهانی واژۆ کرد.

حکومەتی میسر بە مەبەستی بەرزکردنەوەی خۆڕاگری ئابووری بەرامبەر بە شۆکە دەرەکییەکان و پشتیوانیکردن لە چاکسازییە بنەڕەتییەکان، گرێبەستێکی نوێی دارایی لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی بەرنامەی "دارایی سیاسەتەکانی گەشەپێدان" (DPF) لەگەڵ بانکی جیهانی واژۆ کرد. ئەم گرێبەستە قۆناغی دووەمی بەرنامەیەکی بەرفراوانی گەشەپێدان پێکدەهێنێت کە باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان، بەهێزکردنی ڕۆڵی کەرتی تایبەت، بەرزکردنەوەی کارایی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی و هەنگاوەکانی گواستنەوە بۆ ئابووری سەوز لەخۆ دەگرێت.

لە ڕێوڕەسمی واژۆکردنی گرێبەستەکەدا، بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لە هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ فراوانکردنی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە سێبەری گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان و کاریگەرییە نەرێنییەکانیان لەسەر ئابووری جیهانی، ئامانجیان پشتیوانیکردنی ئابووری و بەرزکردنەوەی توانای کێبڕکێیە لە ڕێگەی قەرزی گونجاوەوە.

دەستەی بەڕێوەبەری گروپی بانکی جیهانی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا پاکێجێکی دارایی بەرفراوانی بە بەهای ١ ملیار دۆلار بۆ میسر پەسەند کردبوو. ئەو گرێبەستەی ئەمڕۆ واژۆ کرا، نوێنەرایەتی بەشی دووەمی زنجیرە پشتیوانییە داراییە سێ قۆناغییەکە دەکات.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار