سەرەکی

پەرلەمانی میسر داواکاریی پشتیوانیی سەربازی بۆ عەرەبستانی سعوودی پەسەند کرد
لە کاتێکدا هێرشەکانی میلیشیا حوسییەکان لە یەمەن بەردەوامە، پەرلەمانی میسر دەسەڵاتی پێشکەشکردنی پشتیوانیی سەربازی بۆ عەرەبستانی سعوودی پەسەند کرد.
پەرلەمانی میسر ڕایگەیاند کە داواکاریی پێشکەشکردنی پشتیوانیی سەربازی بۆ عەرەبستانی سعوودی پەسەند کردووە.
بڕیارەکە لە کاتێکدا درا کە هێرشەکانی میلیشیا حوسییەکان لە یەمەن بەردەوامە و دەسەڵات بە عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر درا بۆ ئەوەی هاوکاریی سەربازی پێشکەش بە عەرەبستانی سعوودی بکات.
سەرچاوە: Rûdaw