PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

زانا ڕەحیمی، زاوای مەلا کرێکار لە بەریتانیا لە پشکنینی هاتوچۆدا دەستگیرکرا
زانا عەبدولڕەحمان ڕەحیمی، زاوای مەلا کرێکار کە بە نایاسایی چووبووە بەریتانیا، لە پشکنینێکی ڕۆتینی هاتوچۆدا لە وێست یۆرکشایر دەستگیرکرا.

زانا ڕەحیمی، زاوای مەلا کرێکار لە بەریتانیا لە پشکنینی هاتوچۆدا دەستگیرکرا

زانا عەبدولڕەحمان ڕەحیمی، زاوای مەلا کرێکار کە بە نایاسایی چووبووە بەریتانیا، لە پشکنینێکی ڕۆتینی هاتوچۆدا لە وێست یۆرکشایر دەستگیرکرا.

پۆلیسی هاتوچۆ لە ناوچەی وێست یۆرکشایر ئۆتۆمبێلێکیان ڕاگرت کە یەکێک لە گڵۆپەکانی پێشەوەی کار نەدەکرد. لە ئەنجامی پشکنینی ناسنامە و داتاکاندا دەرکەوت کە شۆفێرەکە زانا عەبدولڕەحمان ڕەحیمی، تەمەن ٤٣ ساڵ و زاوای نەجمەدین فەرەج ئەحمەد ناسراو بە "مەلا کرێکار"ە. ڕەحیمی سەرەڕای ئەوەی چوونەژوورەوەی بۆ بەریتانیا بە تەواوی قەدەغە بوو، بەڵام لە ڕێگەی فەرەنساوە بە شێوەیەکی نایاسایی چووبووە ئەو وڵاتە.

ڕەحیمی پێشتر لە ساڵی ٢٠١٥ لە شاری دێربی بەریتانیا لە ئۆپەراسیۆنێکی پۆلیسی دژە تیرۆر دەستگیرکرابوو و ناڕەزایەتی بەرامبەر ڕادەستکردنەوەی دەربڕیبوو. دوای ئەوەی تانەکەی ڕەتکرایەوە، ڕەحیمی ڕادەستی ئیتاڵیا کرایەوە و بە تۆمەتی تیرۆر دادگایی کرا و سزای ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا. خەزوورەکەشی، مەلا کرێکار، لە ساڵی ٢٠٢٠ لە نەرویجەوە ڕادەستی ئیتاڵیا کرایەوە و سزای ١٢ ساڵ زیندانی بۆ دەرچوو.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند کە ڕەحیمی دەستبەسەر کراوە و لەژێر چاودێریدایە. وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد کە لە نزیکترین کاتدا لە وڵاتەکە دەردەکرێت و چوونەژوورەوەی بۆ بەریتانیا بە هەمیشەیی قەدەغە دەکرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار