
شارەوانیی مۆسکۆ: بە ٦٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرش کرایە سەر شارەکە
لە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی تشرینی یەکەم، ٦٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاڕاستەی مۆسکۆ کران و زۆربەیان لەلایەن بەرگریی ئاسمانییەوە تێکپێشکیێنران.
سێرگی سۆبیانین، شارەوانیی مۆسکۆ ڕایگەیاند کە لە نێوان کاتژمێر ٢٠:٣٠ی ئێوارەی ٢١ی تشرینی یەکەم تا کاتژمێر ٠٤:٠٠ی بەیانیی ٢٢ی تشرینی یەکەم، ٦٣٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (تەقەمەنی) بەرەو مۆسکۆ هاوێژراون. شارەوان لە ڕێگەی هەژماری تەلەگرامەکەیەوە ئەم زانیارییانەی بڵاوکردووەتەوە.
سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا بەشێکی زۆری ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەیان تێکپشکاندووە. سۆبیانین ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا لە ناوچەیەکی دەرەوەی مۆسکۆ دوو کەس بریندار بوون، بەڵام زانیاریی زیاتری دەربارەی ئاستی زیانەکان و ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج بڵاونەکردەوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە هێرشە ئاسمانییە دوولایەنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیادیان کردووە و لە شوێنە دوورەکانی هێڵی پێشەوەی جەنگیش ڕوودەدەن. لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە لە ناوچەی بریانسک لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک، گەنجێکی ١٩ ساڵان گیانی لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون؛ یەگۆر کۆڤالچوک، پارێزگاری بریانسک ڕایگەیاند کە هێرشەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانییەوە ئەنجامدراوە.
سەرچاوە: Kurdistan24