PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: هێلیکۆپتەرێکی جۆری S-70 لە مەلەتێ کەوتە خوارەوە و ٤ سەرباز شەهید بوون
لە قەزای یەشیل‌یورت لە مەلەتێ، کاتژمێر ١٨:٤٥ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری S-70 کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە چوار سەرباز گیانیان لەدەست دا.

لە ناوچەی سامانکۆی سەر بە قەزای یەشیل‌یورت لە مەلەتێ، کاتژمێر ١٨:٤٥ هێلیکۆپتەرێکی سەربازیی جۆری S-70 تووشی ڕووداو بوو و کەوتە خوارەوە. ئەو چوار سەربازەی لە ناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون، گیانیان لەدەست دا.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند کە هێشتا هۆکاری ڕووداوەکە دیار نییە. وەزارەتەکە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدان و سوپای تورکیا کرد و هیوای ڕەحمەتی بۆ شەهیدان خواست.

لەو ناوچەیەی ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە، هێزە ئەمنییەکان و بەرپرسانی سەربازی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار