PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە ناردنی ١٥ هەزار سەرباز بۆ سۆماڵ دەکەن
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ڕایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی ١٥ هەزار سەرباز بۆ سۆماڵ دەکەن، دوورن لە ڕاستییەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا، زەکی ئاکتورک، لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا کە لەسەر کەشتیی "تی سی جی ساڤارۆنا" بە بۆنەی ١٠ی تشرینی دووەم، ڕۆژی یادکردنەوەی ئەتاتورک بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی ١٥ هەزار سەرباز بۆ سۆماڵ دەکەن، بێ بنەمان.

ئاکتورک جەختی لەوە کردەوە کە هێزی ئەرکی سۆماڵ-تورکیا و فەرماندەیی یەکەی ئاسمانی لە سۆماڵ بەردەوامن لە پێشکەشکردنی هاوکاریی سەربازی، ڕاهێنان و ڕاوێژکاری بۆ بەرزکردنەوەی توانای سۆماڵ لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا. ناوبراو ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەو دەنگۆیانەی باس لە ناردنی ١٥ هەزار سەرباز لەلایەن تورکیاوە بۆ داوای سۆماڵ دەکەن، ڕاست نین.

دوای کۆبوونەوەکە، زانیاری لەبارەی کەشتیی "تی سی جی ساڤارۆنا" بە ڕۆژنامەنووسان درا.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار