PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

رێبەری ئێران خامنەیی هۆشداری دەدات کە لە هەر هێرشێکی نوێی ئەمریکادا، ئەوان کۆتایی شەڕەکە دیاری دەکەن
موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند ئەگەر ئەمریکا هێرشێکی نوێ ئەنجام بدات، هێزە چەکدارەکان و گەلی ئێران مەرج و کاتی کۆتاییهاتنی شەڕەکە دیاری دەکەن.

رێبەری ئێران خامنەیی هۆشداری دەدات کە لە هەر هێرشێکی نوێی ئەمریکادا، ئەوان کۆتایی شەڕەکە دیاری دەکەن

موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران رایگەیاند ئەگەر ئەمریکا هێرشێکی نوێ ئەنجام بدات، هێزە چەکدارەکان و گەلی ئێران مەرج و کاتی کۆتاییهاتنی شەڕەکە دیاری دەکەن.

رۆژی شەممە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، لە ئەگەری هەر هێرشێکی سەربازی یان تیرۆریستی نوێ بۆ سەر ئێران، هێزە چەکدارەکان و گەلی ئێران خۆیان کات و مەرجەکانی کۆتاییهاتنی شەڕەکە دیاری دەکەن.

خامنەیی لە هەمان پەیامدا و لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ فەرماندە باڵاکانی سوپای وڵاتەکەیدا، فەرمانی دا کە بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەک دەبێت دەستبەجێ و کاریگەر بێت و "هیچ سنوورێکی جوگرافی" نەبێت.

ئەم لێدوانە دوای وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆشکی سپی هات. ترەمپ رایگەیاند کە شەڕی دژی ئێران چووەتە مانگی حەوتەمەوە، شەڕێکی ئاسایی نییە و ئێران لە قەیرانێکی دارایی قورسدایە بە جۆرێک ناتوانێت مووچەی سەرباز و پۆلیسەکانی بدات. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە گفتوگۆکان بەردەوامن و تێچووی شەڕەکە کەمە.

کەناڵی i24NEWSیش بڵاویکردەوە کە سوپای ئیسرائیل هەموو ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی نوێ بۆ سەر ئێران تەواو کردووە و لە ئاستێکی بەرزی ئامادەباشیدایە، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە ئەو ململانێیە درێژخایەن بێت و ئەگەری هەڵگیرسانی بەرەیەکی نوێی شەڕ دژی حیزبوڵڵا لە ناوچەکەدا زۆرە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار