
لە موش پیکابێک وەرگەڕا: ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش برینداربوون
لە موش پیکابێک لە پێچێکدا کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
لە ناوچەی کورتولوش لە شارەدێی قزلئاغاجی سەر بە ناوەندی پارێزگای موش، پیکابێک بە تابلۆی 48 UU 358 کە لە باتمانەوە بەرەو موش دەچوو، لە پێچێکدا کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا. دوای ڕووداوەکە تیمی تەندروستی، جەندرمە و ئافاد (AFAD) ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.
لە ئەنجامی ڕووداوەکەدا، لە کۆی پێنج سەرنشینی ناو ئۆتۆمبێلەکە، دوو کەس بە ناوەکانی (F.A.) و (A.A.) لە شوێنی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستدا. شۆفێرەکە (İ.A.) و دوو سەرنشینی دیکە بە ناوەکانی (A.A.) و (M.A.) برینداربوون. بریندارەکان دوای فریاگوزاری سەرەتایی بە ئامبۆلانس گەیەندرانە نەخۆشخانەی دەوڵەتیی موش و خرانە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.
دەربارەی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.
سەرچاوە: Kurdistan24