PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی تەندروستی و وەرزش
تەندروستی و وەرزش

وەزیری ناوخۆ چیفتچی: ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئەستەنبوڵ بۆ ٤ کەس بەرزبووەوە
بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ئەستەنبوڵ، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەلامەتی دۆزرایەوە.

وەزیری ناوخۆ چیفتچی: ژمارەی قوربانیانی لافاوەکەی ئەستەنبوڵ بۆ ٤ کەس بەرزبووەوە

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و لافاو لە ئەستەنبوڵ، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بە سەلامەتی دۆزرایەوە.

وەزیری ناوخۆ مستەفا چیفتچی ڕایگەیاند، بارانبارینی بەخوڕ لە ئەستەنبوڵ ڕیکۆردی ٨٤ ساڵەی شکاندووە و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی لافاو. لەم کارەساتەدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش کە بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە.

بەهۆی کاریگەری بارانبارینەکە، شەقامەکان بوون بە دەریاچە و سەدان ئۆتۆمبێل بەهۆی لافاوەوە ڕاپێچ کران و لەکارکەوتن. هاووڵاتییان لەناو ئۆتۆمبێل و باڵەخانەکاندا گیریان خوارد. مەترسیدارترین ڕووداو لە گەڕەکی ئایازاغای سەر بە ناوچەی سارییەر ڕوویدا؛ سامەت یەتکین-ی تەمەن ٣٤ ساڵ، کاتێک هەوڵیدا لە کاتی لافاوەکەدا لە شۆستەکەوە بۆ دیوەکەی تر بپەڕێتەوە، هاوسەنگی لەدەستدا و سەری بەر زەوی کەوت و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وەزیر چیفتچی و وەزیری ژینگە، شارسازی و گۆڕانی کەشوهەوا موراد کوروم لە ئایازاغا لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا. ئەو کەسەی کە وەک بێسەروشوێن ڕاگەیەندرا بوو، دۆزرایەوە و ڕاگەیەندرا کە باری تەندروستی باشە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار