PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

داواکاری گشتیی ئەنقەرە دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵی ئامادە کرد
داوا کراوە پارێزبەندیی سەر مستەفا ساریگوڵ، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەرزینجان، بەهۆی پێنج تۆمەتەوە هەڵبگیرێت.

داواکاری گشتیی ئەنقەرە دۆسیەی هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵی ئامادە کرد

داوا کراوە پارێزبەندیی سەر مستەفا ساریگوڵ، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەرزینجان، بەهۆی پێنج تۆمەتەوە هەڵبگیرێت.

داواکاری گشتیی کۆماری لە ئەنقەرە، دۆسیەیەکی بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی مستەفا ساریگوڵ، پەرلەمانتاری سەربەخۆی ئەرزینجان ئامادە کردووە. ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ناوبراو کراون بریتین لە: "دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر منداڵ"، "دەستدرێژیی سێکسی بە شێوەیەکی توند"، "پێکهێنانی ڕێکخراو بۆ ئەنجامدانی تاوان"، "شوشتنەوەی پارە" و "بەدەستهێنانی سامانی نایاسایی".

لە دۆسیەکەدا هاتووە کە ساریگوڵ لەو کاتەوەی سەرۆکی شارەوانیی شیشلی بووە، چەندین تاوانی ئەنجام داوە و بەو هۆیەوە داوای هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی لێ کراوە.

لە دۆسیەکەدا ئاماژە بە وتەی قوربانییان وەک (ب.ئۆ.د)، (ج.د)، (گ.ب) و (م.ب) و هەروەها لێکۆڵینەوە داراییەکان کراوە. قوربانییان لە وتەکانیاندا باسیان لەوە کردووە کە لە کاتی کەمپە لاوانییەکان و چالاکییەکانی شارەوانیدا، ساریگوڵ دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەریان.

دۆسیەکە ڕەوانەی وەزارەتی داد کراوە و چاوەڕوان دەکرێت بۆ پەرلەمانی تورکیا بنێردرێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار