PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ناسا چاڵێکی ٢٢٢ مەتریی بە ناو "مەکگێتچین" لەسەر مانگ دۆزییەوە
ناسا چاڵێکی بەربڵاوی ٢٢٢ مەتریی لەسەر ڕووی مانگ دۆزییەوە کە مەزەندە دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا دروست بووبێت و ناوی "مەکگێتچین"ی لێنراوە.

ناسا چاڵێکی ٢٢٢ مەتریی بە ناو "مەکگێتچین" لەسەر مانگ دۆزییەوە

ناسا چاڵێکی بەربڵاوی ٢٢٢ مەتریی لەسەر ڕووی مانگ دۆزییەوە کە مەزەندە دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٤دا دروست بووبێت و ناوی "مەکگێتچین"ی لێنراوە.

توێژەرانی ناسا چاڵێکی نوێیان بە ناوی "مەکگێتچین" بە بڕی ٢٢٢ مەتر بەربڵاوی لەسەر ڕووی مانگ دۆزییەوە کە مەزەندە دەکرێت لە بەهاری ساڵی ٢٠٢٤دا بەهۆی کێشرانی ئاستێرۆئیدێک یاخود ئاستێرەیەکی کلکدارەوە دروست بووبێت. ئەم دۆزینەوەیە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ ڕاگەیەندرا.

چاڵەکە لە وێنە نوێکانی کەشتیی ئاسمانیی (LRO)دا دۆزرایەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٩وە چاودێریی مانگ دەکات. ڕابەرت واگنەر، توێژەری ناسا، خاڵێکی گەورە و گەشی لە وێنەکاندا بینی کە ئەڵقەیەکی تۆخ دەوری گرتبوو.

مەزەندە دەکرێت قەبارەی ئەو تەسمە ئاسمانییەی بووەتە هۆی کیشرانەکە، سێ تا شەش بەرابەر بەقەد باڵەخانەیەک بووبێت. زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە کێشرانێکی لەم قەبارەیە نزیکەی هەر ١٠٠ ساڵ جارێک لەسەر مانگ ڕوو دەدات؛ چونکە مانگ بەرگەهەوای نییە، تەسمەکان بێ ئەوەی خێرايییان کەم بێتەوە، ڕاستەوخۆ دەکێشرێن بە ڕووی مانگدا.

بەپێی ئەو توێژینەوەیەی لە گۆڤاری (Science Advances)دا بڵاوکراوەتەوە، مەکگێتچین وەک گەورەترین چاڵی نوێ کە تا ئێستا دۆزرابێتەوە تۆمار کراوە. دروستبوونی لەم مێژووە نزیکەدا، دەرفەتێکی گرنگ دەدات بۆ لێکۆڵینەوە لە بڵاوبوونەوەی ماددەکان دوای کێشرانەکە و گۆڕانکارییە جیۆلۆجییەکانی ڕووی مانگ.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار