PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی COP31 گەیشتە ئەنتاڵیا
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، بە بانگهێشتی فەرمیی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، بەشداری لە لووتکەی سەرکردەکانی COP31 کرد کە لە ١٠ی تشرینی دووەم لە ئەنتاڵیا بەڕێوەچوو.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی سەرۆککۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی تشرینی دووەم بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی جیهان لە کۆنفرانسی ٣١ی لایەنەکانی ڕێککەوتنی چوارچێوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا (COP31) گەیشتە ئەنتاڵیا. بارزانی لەو دانیشتنانەدا بەشدار دەبێت کە سبەی دەست پێدەکەن و دوو ڕۆژ دەخایەنن.

کۆنفرانسی COP31 لە نێوان ٩ بۆ ٢٠ی تشرینی دووەم لە سەنتەری پێشانگاکانی ئەنتاڵیا بەڕێوەدەچێت و وەک یەکێک لە گرنگترین لووتکە ژینگەییەکانی جیهان دادەنرێت کە تێیدا نەخشەڕێگای بەرەنگاربوونەوەی گەرمبوونی زەوی و قەیرانی کەشوهەوا دیاری دەکرێت. شاندەکان لە نزیکەی ٢٠٠ وڵات و ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان بەشداری لەم لووتکەیەدا دەکەن.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار