
بارزانی: ناکۆکییە سیاسییەکان نەبنە ڕێگر لەبەردم بازرگانی، پێویستیمان بە چوارچێوەیەکی دەستوورییە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە لوتکەی ئابووریی سلێمانی ڕایگەیاند کە نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان ببنە ڕێگر لە بەردم بازرگانی و وەبەرهێنان و ئاماژەی بە پێویستیی چوارچێوەیەکی دەستووری کرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، لە وتارێکدا لە لوتکەی ئابووریی سلێمانی جەختی لەوە کردەوە کە نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان ببنە ڕێگر لە بەرەم بازرگانی و وەبەرهێنان. بانگەوازی کرد بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ڕوونی دەستووری لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر پرسەکانی دارایی، گومرگ و باج، و سوپاسی جێگری سەرۆکی وەزیران قوباد تاڵەبانی کرد بۆ ڕێکخستنی ئەم لوتکەیە.
بارزانی داوای کرد مافی تەواوی هاوڵاتیانی عێراق لە چوارچێوەی دەستووردا بپارێزرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجیان ئەوەیە مافی کورد، عەرەب، تورکمان، مەسیحی، ئێزدی و هاوڵاتیانی دیکەی عێراق لە ڕێگەی دەستوور و دامەزراوەکانی دەوڵەتەوە مسۆگەر بكرێت، نه ک بە گۆڕانکارییەکانی حکومەت.
بارزانی وتی پێویستە چارەسەری بەردەوامی دەستووری بۆ پرسەکانی بودجە، مووچە، نەوت و گاز و دەسەڵاتەکان بدۆزرێتەوە، و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێکخستنانە مافەکانی هم هەرێمی کوردستان و هم تەواوی عێراق دەپارێزن.
بارزانی جەختی لەوە کردەوە: "ئامانج ئەوە نییە هەولێر بەسەر بەغدادا سەربکەوێت یان بەغدا بەسەر هەولێردا سەربکەوێت، بەڵکو ئامانج سەرکەوتنی عێراق و دەستوورە"، و دووپاتی کردەوە کە دەستوور، دیالۆگ و هاوبەشیی نیشتمانی ڕێگەی کۆتاییهێنانن بە ناکۆکییەکان، و وتارەکەی بە سوپاسکردنی قوباد تاڵەبانی کۆتایی پێهێنا.
سەرچاوە: Rûdaw