
نەتەنیاهۆ گەورەترین ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ساڵی ١٩٦٧ەوە لە خەلیل دەستپێدەکات
دوای کوژرانی دوو سەربازی، نەتەنیاهۆ پلانی گەمارۆدانی تەواو و ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە شاری خەلیل و دەوروبەری ڕاگەیاند.
دوای کوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی لە کەناری ڕۆژئاوا، بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆک وەزیران سەردانی ناوچەکەی کرد و ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی دەستپێدەکەن کە لە ساڵی ١٩٦٧ەوە وێنەی نەبووە. نەتەنیاهۆ بە یاوەری ئیسرائیل کاتزی وەزیری بەرگری چوو بۆ شاری خەلیل و دوای وەرگرتنی زانیاری لە بەرپرسانی سەربازی، ئاماژەی بەوە کرد کە ئامادەکارییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە تەواو بوون.
نەتەنیاهۆ ڕایگەیاند کە لە قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا، هێزەکان دەچنە ئەو گەڕەکانەی هێرشبەرەکانی لێوە هاتوون، دانیشتووانی ناوچەکە چۆڵ دەکرێن، پشکنینی ماڵ بە ماڵ ئەنجام دەدرێت و ژێرخانی تیرۆر لەناودەبرێت. سوپای ئیسرائیل سەرجەم دەروازەکانی چوونەژوورەوە و دەرچوونی شاری خەلیل و گوندەکانی دەوروبەری داخست و ناوچەکەی خستە ژێر گەمارۆی تەواوەوە.
چالاکییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی لیکود پێش هەڵبژاردنە گشتییەکان بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا؛ میتینگ و چالاکییە مەیدانییەکانی پارتەکە هەڵوەشێنرانەوە. نەتەنیاهۆ فەرمانی دا بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کابینەی ئەمنی بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە بە بەرنامەیەکی نائاسایی.
سەرچاوە: Rûdaw