
نەتانیاهۆ لە دۆکتزینی نوێی ئاسایشیدا ڕووخاندنی ڕژێمی ئێرانی کردووەتە ئامانج
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگیی بوونی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، دۆکتزینێکی هێرشبەرانەی ئاسایشی ڕاگەیاند کە ڕووخاندنی ئێران لەخۆدەگرێت.
نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوە دا کە هەڵبژاردنەکانی ٢٧ی تشرینی یەکەم "گرنگییەکی بوونیی" هەیە و دۆکتزینی نوێی ئاسایشی نەتەوەیی ناساند. ئەم کۆبوونەوەیە کە دوای ۱۰ ساڵ بەڕێوەچوو، نزیکەی دوو کاتژمێری خایاند و لەلایەن نوسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە بڵاوکرایەوە؛ بەڵام زۆربەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئیسرائیل بایکۆتیان کرد.
لە دۆکتزینەکەدا هێرشی پێشوەختە وەک بنەمای سەرەکی پێناسە کراوە، و جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئامانجە ئەتۆمییەکانی ئێران گەورەترین مەترسین و ڕووخاندنی ڕژێمەکە ئامانجێکی ستراتیژییە. نەتانیاهۆ ڕایگەیاند کە خراپتربوونی ئابووریی ئێران دەکرێت گوشاری جەماوەری زیاد بکات و خۆپیشاندانی نوێ دەستپێبکاتەوە؛ هەروەها بە پلانێکی گشتگیر ڕێنمایی بۆ هەموو دامەزراوە ئاسایشییەکان دەرکرد.
نەتانیاهۆ بە ئاماژەدان بەوەی کە دەتوانن بەبێ پشتگیریی ئەمریکاش بجوڵێنەوە، ڕایگەیاند کە پشتیان بە ئەمریکا نەبەستووە و لە کاتی پێویستدا بە سەربەخۆیی دەستبەکار دەبن. هەروەها ڕایگەیاند کە هیندستان، ئەمریکای لاتین، و وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل دەکەن بۆ هاوکاریی بەرگری، و بە وەبەرهێنانی ئاسایشی بە بڕی نزیکەی ١٤٥ ملیار دۆلار، بەرهەمهێنانی چەکی ناوخۆیی و دامەزراوە سەربازییە ژێر زەوییەکان زیاد دەکەن.
سەرچاوە: Rûdaw