PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

ئاگاداریی سوورێژە لە نیویۆرک: پارێزگار باری نائاسایی ڕاگەیاند
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکەدا، کاتی هۆچول، پارێزگاری نیویۆرک باری نائاسایی لە ویلایەتەکەدا ڕاگەیاند.

ئاگاداریی سوورێژە لە نیویۆرک: پارێزگار باری نائاسایی ڕاگەیاند

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خێرای پەتاکەدا، کاتی هۆچول، پارێزگاری نیویۆرک باری نائاسایی لە ویلایەتەکەدا ڕاگەیاند.

کاتی هۆچول، پارێزگاری نیویۆرک وەک وەڵامێک بۆ زیادیبوونی حاڵەتەکانی سوورێژە لەسەرانسەری ویلایەتەکەدا، باری نائاسایی ڕاگەیاند. ئەمە یەکەمجارە لە دوای زیادیبوونی مێژوویی حاڵەتەکان لە ساڵی ۲۰۲٥دا، ویلایەتێک هەنگاوێکی وەها بنێت. تا ۳ی تشرینی یەکەم، بە کۆی گشتی ۱۰۸ حاڵەتی سوورێژە لە ویلایەتەکەدا تۆمار کراون.

۹۲ لەم حاڵەتانە لە دوای ۱٥ی تەمووزەوە لە ۱۸ ناوچەی گوندنشین کە ڕێژەی کوتانیان نزم بووە، دەرکەوتوون؛ ۷ حاڵەت لە شاری نیویۆرک و ۱۰۱ حاڵەتیش لە ناوچەکانی دیکەی ویلایەتەکەدا تۆمار کراون. بەشەکانی تەندروستیی ناوخۆیی لە مانگی تەمووزەوە زیاتر لە ۱,۰۰۰ کوتانی سوورێژە، کۆکەره‌شە و سوورێژەی ئه‌ڵمانی (MMR)یان لە ناوچە گوندنشینەکاندا ئەنجام داوە.

دەسەڵاتەکانی باری نائاسایی تا ٤ی تشرینی دووەم درێژ کراونەتەوە. پەرستارە ڕێگەپێدراوەکان دەتوانن داوای پشکنین بۆ حاڵەتە گومانلێکراوەکانی سوورێژە بکەن، و دەرمانسازانیش دەتوانن ڤاکسین بە منداڵانی تەمەن دوو ساڵ بەسەرەوە بدەن. هەروەها، کوتانی MMRی نەخۆشە پێگەیشتووەکان دەبێت لە ماوەی ۷۲ کاتژمێردا و بەبێ پێویستی بە ڕەزامەندیی تایبەت لە تۆمارەکانی کوتانی ویلایەتەکە یان شاری نیویۆرکدا تۆمار بکرێن؛ بەڵام بۆ ئەنجامدانی کوتانەکە هێشتا ڕەزامەندی نەخۆشەکە یان سەرپەرشتیارە یاساییەکەی مەرجە.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار