PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

سکاڵایەکی نوێ دژی عەجاج هەردان، بەڕێوەبەری پێشووی بەندیخانەی نوگرەسەلمان لەسەر تاوانەکانی دژ بە کوردانی فەیلی تۆمارکرا
دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا لەسەر سکاڵای چەند هاووڵاتییەکی کوردی فەیلی، لێکۆڵینەوەی نوێی لەسەر عەجاج ئەحمەد هەردان و چەند ئەفسەرێکی دیکەی ڕژێمی پێشوو دەستپێکرد.

سکاڵایەکی نوێ دژی عەجاج هەردان، بەڕێوەبەری پێشووی بەندیخانەی نوگرەسەلمان لەسەر تاوانەکانی دژ بە کوردانی فەیلی تۆمارکرا

دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا لەسەر سکاڵای چەند هاووڵاتییەکی کوردی فەیلی، لێکۆڵینەوەی نوێی لەسەر عەجاج ئەحمەد هەردان و چەند ئەفسەرێکی دیکەی ڕژێمی پێشوو دەستپێکرد.

عەجاج ئەحمەد هەردان، بەڕێوەبەری پێشووی بەندیخانەی نوگرەسەلمان کە سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، ڕووبەڕووی دۆسیەیەکی نوێی دادوەری بووەتەوە پەیوەست بە ئەشکەنجەدان و تاوانەکانی دژ بە کوردانی فەیلی. دادگای لێکۆڵینەوەی بەغدا دەستی بە وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران کردووە، دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەکی کوردی فەیلی بە بەڵگەی یاساییەوە سکاڵایان لەسەر عەجاج و چەند ئەفسەرێکی دیکەی ڕژێمی پێشوو تۆمارکرد.

ئییاد کاکەیی، پارێزەری سکاڵاکاران ڕایگەیاند، دۆسیەی عەجاج لە سەرۆکایەتی کۆمارە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانەکەی دەکرێت. کاکەیی ئاماژەی بەوەش کرد کە بەردەوامن لە کۆکردنەوەی بەڵگە و سکاڵا، و عەجاج هەردان دانی بە کۆمەڵێک تاوانی دیکەشدا ناوە و ١٦ دۆسیەی دیکەشی لەسەر کراوەتەوە. هەروەها ئاشکرای کرد کە جگە لە عەجاج، تاوانباری دیکەی هەڵاتوو لەم دۆسیەیەدا هەن.

پارێزەر کاکەیی ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان خەریکی کۆکردنەوەی بەڵگەی زیاترە دەربارەی تاوانەکانی دژ بە بارزانییەکان و کوردانی فەیلی، تا پێشکەشی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بکات. عەجاج ئەحمەد هەردان کە بە "جەلادەکەی نوگرەسەلمان" ناسراوە، لە ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٥ دەستگیرکرا و لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦ لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕەسافە لە بەغدا بەهۆی بەشداریی لە تاوانەکانی ئەنفالدا سزای سێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

سەرچاوە: Kurdistan24

هەواڵی پەیوەندیدار