
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا نوومان کورتوڵموش پرۆسەی ڕزگاربوونی تورکیای لە کۆتوبەندی تیرۆر ڕاگەیاند
کورتوڵموش لە وتارێکدا لە کۆنیا ئاماژەی بە زیانە مادی و گیانییەکانی تیرۆری درێژخایەن کرد و ڕایگەیاند کە هەنگاوی نوێ بۆ ئاشتی دەنرێن.
سەرۆکی پەرلەمانی گەورەی تورکیا (TBMM) نوومان کورتوڵموش، لە کۆبوونەوەیەکدا لە کۆنیا گوتی: "ئێمە هەنگاو دەنێین بۆ ڕزگارکردنی تورکیا لە کۆتوبەندەکانی" و بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی ئاشتی کرد.
کورتوڵموش وەبیری هێنایەوە کە تیرۆر کە نزیکەی ٥٠ ساڵە بەردەوامە، گیانی دەەیان هەزار مرۆڤی سەندووە، نەوەی گەنجی خستووەتە ژێر خاک و زیاتر لە ٢ تریلیۆن دۆلار زیانی مادی بە وڵات گەیاندووە. هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی سیاسییەکانی ڕابردوو وەک نەجمەدین ئۆرباکان، تورگوت ئۆزال، سلێمان دێمیرێل و بوڵەنت ئەجەڤیت کرد بۆ تێکۆشان دژی تیرۆر و چەکدانان؛ ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم هەوڵانە لەلایەن ناوەندە تاریکەکانی ناوخۆ و دەرەوە ئاستەنگیان بۆ دروستکراوە و لە هەندێک قۆناغدا بە تیرۆری سیاسی پرۆسەکە پچڕێنراوە.
کورتوڵموش جەختی لەسەر تێکۆشانی کاریگەری هێزە ئەمنییەکان لە ساڵانی دواییدا لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕێکخراوی تیرۆریستی ئیتر لە دۆخێکدا نییە بتوێنێت ڕێککەوت بکات و لەم چوارچێوەیەدا هیچ دەرفەتێکی بۆ مانەوەی خۆی و بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیاکەی نەماوە. ئەوەشی خستە ڕوو کە ئەم پێشحاتانە بە کۆبوونەوەی عەقڵی دەوڵەت و ویژدانی گەل، ڕێگەی داوە هەنگاوی گرنگ بنرێن و مەودای گەورە ببڕدرێن.
سەرچاوە: Kurdistan24