PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

نیویۆرک تایمز: مادورۆ لە زیندانێکی ئەمریکا قورئان و ئینجیل دەخوێنێتەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە مادورۆ لە زیندانێکی بڕۆکلین سەرقاڵی خوێندنەوەی دەقە ئاینییەکانە.

نیویۆرک تایمز: مادورۆ لە زیندانێکی ئەمریکا قورئان و ئینجیل دەخوێنێتەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە کە مادورۆ لە زیندانێکی بڕۆکلین سەرقاڵی خوێندنەوەی دەقە ئاینییەکانە.

نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی پێشووی ڤێنزوێلا کە لە ٣ی کانوونی دووەمدا لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە کاراکاسی پایتەخت ڕفێنرا، ئێستا لە زیندانێکی بڕۆکلینی ئەمریکا دەستبەسەرە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە دۆخی مادورۆ لە زیندان ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو "بە جۆرێک لە گەشتێکی ڕۆحیدا دەژی" و کاتە بەتاڵەکانی بۆ خوێندنەوەی دەقە ئاینی و فەلسەفییەکان تەرخان کردووە. بەپێی سەرچاوەکە، مادورۆ لە زیندان چاوی بە ڕابی و قەشەیەک کەوتووە و کتێبە ئاینییەکانی وەک قورئان و ئینجیل دەخوێنێتەوە.

باس لەوە کراوە کە مادورۆ لە ماوەی یەک ساڵی زیندانیکردنیدا کێشێکی زۆری لەدەستداوە و لە مانگەکانی ڕابردوودا لاواز بووە، هەروەها گلەیی لە خواردنی زیندانەکە کردووە. لە هەمان کاتدا، دەگوترێت فلۆرێس مادورۆش لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستبەسەر کراوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە؛ دوای نەشتەرگەری لە قۆناغی چاکبوونەوەدایە، دوو ددانی لەدەستداوە و زیاتر لە ١١ کیلۆگرام کێشی دابەزیوە، هەروەها بەهۆی کاریگەری گازی فرمێسکڕێژەوە زیانی پێگەیشتووە و پێدەچێت لە مانگی تەمموزدا تووشی جەڵتەی دڵ بووبێت.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار