
ئۆباما ئۆپراسیۆنەکەی ترەمپی بۆ سەر ئێران بە 'شەڕێکی نادەستووری' ناونا
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئۆباما، ڕەخنەی لە هەنگاوە سەربازییەکەی ترەمپ gرت بۆ سەر ئێران و بە شەڕێک وەسفی کرد کە کەس نایەوێت.
ئۆباما لە میتینگێکدا لە شاری ئاتلانتا لە ویلایەتی جۆرجیا، ڕەخنەی لە سیاستەکانی ناوخۆ و دەرەوەی ئیدارەی ترەمپ gرت، بەتایبەتی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ئێران و وەک "شەڕێکی نادەستوور و نەویستراو لەلایەن هیچ کەسێکەوە" وەسفی کرد.
ئۆباما ڕێککەوتنی ئەتۆمی بیرهێنایەوە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی خۆیدا لەگەڵ ئێران ئیمزا کرابوو، و جەختی لەوە کردەوە کە بە ڕێگەی دیپلۆماسی ئەنجام بەدەست هاتووە، ئێران چەکی ئەتۆمی نەبووە و پێویست بە هاویشتنی مووشەک نەکردووە.
سەبارەت بە کاریگەرییەکانی شەڕەکە لەسەر ئەمریکا، ئۆباما گوتی کە بنکەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کراوەتە سەر، ئەمریکییەکان کوژراون و سەدان کەس بریندار بوون، کۆگاکانی مووشەک تەواو بوون و ئەمەش ئەمریکای ڕووبەڕووی مەترسی زیاتر کردۆتەوە.
ئۆباما ئاماژەی بەوەش کرد کە ئاڵۆزییەکانی گەرووی هورمز کاریگەری لەسەر بازاڕەکانی وزەی جیهانی هەبووە و یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و گازۆلین، و جەختی کردەوە کە ئەگەر پێکدادانەکان بەردەوام بن، نرخەکان زیاتر بەرز دەبنەوە. هەروەها بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپی بە "کەسی نەگونجاو" وەسف کرد و گوتی بەجێgەیاندنی بڕیارەکان لەسەر حسابی کۆمەڵگایە.
سەرچاوە: Rûdaw