
ئۆجەلان خیانەتی لە کۆمەڵێک چ دۆزێک کرد؟
"دۆز"ەکەی ئۆجەلان هەرگیز ئازادیی کوردستان نەبووە، بەڵکو پاراستنی دەوڵەت بووە؛ ئامادە، لە کاتێکدا بە هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هاوڕێ کۆنەکانی، کەمالیستەکان و هاوبەشە نوێیەکانی دەسەڵات لەسەر هەمان مێز کۆدەبنەوە، تەنیا ئەکتەرەکان گۆڕاون، بەڵام ئەوەی نەگۆڕاوە سیاسەتی دەوڵەتە بەرامبەر کوردستان.
ئەمڕۆ کە پەکەکە خۆی هەڵدەوەشێنێتەوە و خشتەی کشانەوە لە قەندیل بەڕێوەدەچێت، پێویستە ئەو هەڵسەنگاندنەی ساڵانێک لەمەوبەر دەربارەی ئۆجەلان کردبووم دووبارە بپشکنینەوە: "ئەو هاوڕێ کۆنەکانی خۆی بەجێهێشتووە. بە زاراوەی ڕێکخراوەیی بگوترێت، خیانەتی لە دۆزەکە کردووە!"؛ چونکە واتای تەواو هەڵە دراوە بەم هەڵسەنگاندنە. دیارە وێنەی پەیوەندیدار بە ئۆجەلان و پەکەکە، حەتا لە مێشکی زۆرێک لە کوردستانییانی ئۆپۆزسیۆنی پەکەکەدا هێشتا لە شوێنی خۆی جێگیر نەبووە. من بە پشتبەستن بەو بیرۆکەیەی کە "ئیتر وێنەکە ڕوونە و بووەتە هۆشیاری"، پێم وابوو پێویست بە ڕوونکردنەوەی چەمکەکانی "هاوڕێی کۆن" و "دۆز" ناکات. بەڵام هەڵە بووم.
با دووبارەی بکەینەوە: پەکەکە ڕێکخراوێکی کۆنتڕایە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە دامەزراوە و ئەرکی لەناوبردنی دینامیکەکانی دژە کۆڵۆنیالیزم لە کوردستان و تێکەڵکردنی نەتەوەی کورد بە سیستەمی کۆڵۆنیالیستیی پێسپێردراوە. ئەم ڕێکخراوە کە غەریبە و دوژمنە بەرامبەر بە مێژووی کورد، کلتوری کورد، هێما و بەهاکانی کورد و بە کورتی نەتەوەی کورد، بە زۆر و بە فێڵ بەسەر نەتەوەی کورددا سەپێنراوە. پەکەکە ڕێکخراوێکی فەرمانگەی شەڕی تایبەتە کە بە کادرێکی ناوەکیی باش ڕاهێنراو و دابەشکردنی کارێکی باش بیرلێکراوەوە خراوەتە بازاڕەوە، و هاوتەریب لەگەڵ گەشەکردنیدا، بەردەوام بە کادری نوێوە کە پێویستی پێیان بووە پاڵپشتی کراوە. فەرمانگەی شەڕی تایبەت سەردەمێک بە ناوی ئەرگەنەکۆنەوە دەناسرا. بەڵام من گومانم هەیە لەوەی ئەرگەنەکۆن فەرمانگەی شەڕی تایبەتی لەخۆ گستبێت؛ لەبەر ئەوە، تەنانەت ئەگەر ناوەکەشی گۆڕابێت، ناوە کۆنەکەی بەکار دەهێنم. یەکەم تایبەتمەندیی دیاری پەکەکە دوژمنایەتیی سوێندخواردووە بەرامبەر بە کورد و کوردستان، و دووەمیشیان کەمالیزمی سوێندخواردوویەتی.
کەواتە ئەوەی پێویستە لە "دۆز"ەکەی ئۆجەلان تێبگەین، دۆزی کورد و کوردستان نییە؛ بەڵکو بەپێچەوانەوە، ئەو دۆزەی "کۆماری کەمالیست تا هەتایە بەردەوام دەبێت" کە لەسەر بنەمای هێشتنەوەی بارودۆخی ژێردەستەیی کوردستان تا هەتایە بینا کراوە. ئۆجەلان و هاوڕێکانی دەیان ساڵە لە پێناو ئەم دۆزەدا، دینامیكەکانی ئازادیی کوردستان لە تاریکخانەکاندا دەخنکێنن. بەتایبەتی لە سەردەمی جەنگی سێیەمی دابەشکاری کە تێیدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووبارە دابەش دەکرێتەوە و بە جەنگی دژ بە ئێران چووەتە قۆناغێکی نوێوە، ئەوان تێدەکۆشن بۆ ئەوەی کوردستان وەک کۆلۆنی و ژێردەستە بمێنێتەوە.
كێشەكە ئەوەیە لەو پڕۆسەیەی لە ساڵی ٢٠١٣دا دەستی پێكرد، ئۆجەلان ڕێگەی خۆی لە هاوڕێ كۆنەكانی جیا كردەوە. بێگومان هۆكاری ئەم جیا بوونەوەیە جیاوازییەكانی سیاسەتی كورد و كوردستان نەبوو. هۆكاری جیا بوونەوەی ڕێگەكان، ئەو هەڵوێستە نوێیە بوو كە لە شەڕی دەسەڵاتی ناو دەوڵەتی توركیادا گیرایە بەر. لەم شەڕە ناوخۆییەدا، بە سەرۆك کۆمارێکیشەوە، گەلێک جەنەڕاڵ، ئۆفسەر، ئەندامانی میت، پۆلیس و خەڵكی مەدەنی كوژران؛ گەلێک بەرپرسی دەوڵەتیش نەچار كران سەنگەریان بگۆڕن. فەرمانگەی شەڕی تایبەت کە ئۆجەلانیش ئەندامیەتی و بە تەواوی لە کادیرانی کەمالیست پێکهاتووە، مەڵبەندی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی گەلێک پیلانی پیس و ڕێکخراوی وەک "کوردی"، "مارکسیستی"، "چەپ"، "نەتەوەیی"، "ئیسلامی" و چەندینی ترە. ئەم پێکهاتەیە لایەنێکی ئەو شەڕە ناوخۆییەی دەوڵەت بوو.
دەزگای کەمالیست کە "خاوەنی کۆمارە" و لە دامەزراندنی کۆماری تورکیاوە سیاسەتە بنەڕەتییەکانی دەوڵەت و بەتایبەتیش سیاسەتی کوردستان دیاری دەکات، لەو ساڵانەدا بەهۆی هەوڵ و پلانی کودەتا بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ئاکپارتی، لەڕێگەی دەستبەسەرداگرتنەکانی ئەرگەنەکۆن و بالیۆزەوە زۆر زیانی بەرکەوت و پێگە گرنگەکانی لەدەستدا. ڕێکخراوەکە ڕۆژانی سەختی بەڕێدەکرد؛ ئەندامانی بە سزای قورس کە لە ١٥-٢٠ ساڵەوە دەستی پێدەکرد داوا دەرکرابوون. بەپێچەوانەی ئەمەشەوە، ڕێکخراوەکە دەرگای داخستبوو لەبەردەم هەوڵەکانی ڕێککەوتن کە لەلایەن تیمی ئاکپارتی-میتی-پۆلیسەوە لەژێر هەڕەشەی سزای قورسدا دەکرا، و بە بەکارهێنانی هەموو ئامرازەکانی و توانای فەرمانڕەوایەتی نزیکەی سەد ساڵەی، بەردەوام بوو لە بەهێزکردنی بەرەی کەمالیست. گرنگترین لەو ئامرازانەش "پارتی کوردیی پەکەکە" بوو.
ئا لەم سەردەمە سەختەدا، ئۆجەلان بە مەبەستی گەمارۆدانی خەباتی رزگاریی نەتەوەیی كوردستان لە ناوەوە، وازی لەو ڕێکخراوە و ئایدیا کەمالیستەکانی هێنا کە خۆی تێیدا کردبووە "ڕابەر" و "خودا" بۆ کوردان، و لە ڕیزی تیمی ئاکپارتی-میتی-پۆلیسدا کە پێشتر بە "فاشیست" وەسفی دەکردن، بە هەوڵێکی چڕەوە دەستی بەکار کرد. ئەگەر باسی "خیانەت لە دۆزەکە"ی ئۆجەلان بكرێت، ئەوا دەبێت مەبەست لەوە پشتگوێخستنی ئایدیا کەمالیستەکان بێت لەلایەن ئەوەوە.**
بەڵام ئەم خیانەتە زۆری نەخایاند، چونکە ململانێی ناو دەوڵەتیش بەردەوام نەبوو. دەسەڵاتداران دوای ساڵی ٢٠١٣ ڕێگەی خۆیان لە هاوبەشەکانی دوێنێیان جیا کردەوە و لەگەڵ کادیرە کەمالییەکان ڕێککەوتن کە تۆمەتباریان کردبوون بە داڕشتنی پلان بۆ کودەتا. تۆمەتبارانی دۆسیەی بالیۆز لە ساڵی ٢٠١٥ و تۆمەتبارانی ئەرگەنەکۆن لە ساڵی ٢٠١٩دا بێبەری کران، دوای ئەوەی دادگا بەڵگەی پێویستی بۆ بوونی ڕێکخراوەکە نەدۆزییەوە. دوای هەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەموزی ٢٠١٦، کادیرە کەمالییەکانی فەرمانگەی شەڕی تایبەت و دەسەڵاتی تورکی-ئیسلامی لە هەمان بەرەی دەوڵەتدا کۆبوونەوە. ئەمجارەیان باڵی نەتەوەپەرستی دەوڵەت دەرگای بۆ قۆناغی نوێ کردەوە. دەولەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە ٢٢ی تشرینی اولی ٢٠٢٤دا داوای لە ئۆجەلان کرد بێتە پەرلەمان و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکە ڕابگەیەنێت و لە بەرامبەردا "مافی هیوای" خستە ڕۆژنامەی کارەوە. ئۆجەلان لە شوباتی ٢٠٢٥دا داوای لە ڕێکخراوەکە کرد چەک دابنێن. پەکەکە لە ئایاری ٢٠٢٥دا هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و لە تەموزی ٢٠٢٥دا یەکەم چەکەکان لە نزیک سلێمانی لە ڕێوڕەسمێکدا سوتێنران. ئەو کۆمسیۆنەی لە پەرلەمان پێکهێنرابوو لە شوباتی ٢٠٢٦دا ڕاپۆرتەکەی بڵاوکردەوە، و یاسای چوارچێوەیی کە ڕێکخستنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات لە ئابی ٢٠٢٦دا چووە بوار جێبەجێکردنەوە.
بەم جۆرە، هەم ئەو هاوڕێ کۆنانەی ئۆجەلان کە سەردەمێک لەوی جیا بووبوونەوە، هەم ئەو بەرەی کەمالیستەی پشتی تێکردبوون، دووبارە لەسەر هەمان مێز کۆبوونهوه. ئەو ئەرکەی لە کاتی دامەزراندنی پەکەکەدا خرایە بەردەمی، واتە کۆتاییهێنان بە دینامیکەکانی دژە کۆڵۆنیالیزم لە کوردستان و تێکەڵکردنی نەتەوەی کورد بە سیستەمی داگیرکەر، ئهمڕۆ وەک پڕۆژەی هاوبەشی هەموو باڵەکانی دەوڵەت هەوڵی تەواوکردنی دەدرێت.
چوارچێوەی یاساکە نە مافی ئومێد و نە پێگەی تایبەتی بۆ فەراهەم نەکردووە، بەڵام ئۆجەلان کە پلەی "ڕێبەر" و "خوداوەند"ی بە کردەیی پارێزراوە، هیچ کێشەیەکی نەبوو لە گونجاندنی خۆی لەگەڵ هاوکارە نوێیە تورک-ئیسلامییەکان و نەتەوەپەرستەکانیدا، ئەو هاوکارانەی ڕێکخستنیان بۆ ئەوە کردووە کە درێژە بە ئەرکە کۆنەکەی بدات، واتە دوژمنایەتیکردنی کورد و کوردستان. ئیتر چی بێت، هەرچی بێت بنەمایەک هەیە کە هەموو فەرمانبەرانی دەوڵەت دەیزانن و جێبەجێی دەکەن:
بەردەوامی لە کارەکانی دەوڵەتدا بنەمایە!