
وتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک هێرشە چەکدارییەکەی تورگوتلووی سەرکۆنە کرد
عومەر چەلیک ڕایگەیاند کە دەستوەردانی ئەمنی و تەندروستی بۆ هێرشە چەکدارییەکەی سەر قوتابییان لە تورگوتلووی مانیسا خێرا بووە و پرۆسەی دادوەری دەستی پێکردووە.
جێگری سەرۆکی گشتی و وتەبێژی ئاک پارتی عومەر چەلیک ڕایگەیاند کە هێرشە چەکدارییەکەی نزیک قوتابخانەی پیشەیی و تەکنیکی ئینجی ئوزمێز لە ناوچەی تورگوتلووی سەر بە مانیسا سەرکۆنە دەکات.
چەلیک ئاماژەی بەوە کرد کە هێزە ئەمنییەکان و ستافی تەندروستی بەخێرایی دەستوەردانیان لە شوێنی ڕووداوەکەدا کردووە و پرۆسەی دادوەری و کارگێڕیش دەستبەجێ دەستی پێکردووە.
چەلیک بەهۆی ئەوەی هێرشەکە قوتابییانی کردبووە ئامانج وتی: "پەلاماردانی ڕۆڵەکانمان دڵی سوتاندووین." ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی هەستیاری ڕووداوەکەوە دەبێت تایبەتمەندی خێزانەکان و قوربانییان بپارێزرێت، هەروەها داوای لە رای گشتی و میدیاکان کرد بڕوا بە زانیارییە پشتڕاستنەکراوەکانی دەرەوەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان نەکەن. هیواشی بۆ چاکبوونەوەی خێرای قوتابییە بریندارەکان خواست و هاوخەمی خۆی بۆ خێزانەکانیان و خەڵکی تورگوتلوو دەربڕی.
سەرچاوە: Rûdaw