
ڤیکتۆر ئۆسیمین سبەی نەشتەرگەریی ئەژنۆی بۆ دەکرێت و لە یاریی گالاتاسارای و ئامەددا بەشدار نابێت
گالاتاسارای ڕایگەیاند، ئۆسیمین کە لە یارییەکەی بەرامبەر شتوتگارتدا تووشی کێشە لە ئەژنۆی چەپیدا بوو، پارچەیەکی ئازادی لە ئەژنۆیدا دۆزراوەتەوە و سبەی لە نەخۆشخانەی ئەجێبادەم مەسڵەک نەشتەرگەریی ئەژنۆی بۆ دەکرێت.
یانەی گالاتاسارای ڕایگەیاند، ڤیکتۆر ئۆسیمینی هێرشبەری نەیجیری کە لە یارییەکەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر ڤی ئێف بی شتوتگارت تووشی کێشە لە ئەژنۆی چەپیدا بوو، پارچەیەکی ئازاد لە ئەژنۆیدا دۆزراوەتەوە. ئەنجامی پشکنینی ئێم ئاڕ ئای لە ڕاگەیەندراوی فەرمیی یانەکەدا بڵاوکرایەوە.
بڕیارە سبەی لەلایەن دکتۆر یەنەر ئینجەی پزیشکی یانەکەوە لە نەخۆشخانەی ئەجێبادەم مەسڵەک، نەشتەرگەریی ئەژنۆی بۆ ئەنجام بدرێت. نەشتەرگەرییەکە بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو پارچە ئازادەی ناو ئەژنۆی ئۆسیمین دەکرێت.
بەهۆی ئەم دۆخەوە، ڕاگەیەندرا کە ئۆسیمین لە لیستی یاریزانانی گالاتاسارای بۆ یاریی سبەی بەرامبەر ئامەد سپۆر لە خولی سوپەری تورکیا دوورخراوەتەوە.
سەرچاوە: Rûdaw