PEZKUWICHAINDIJITAL KURDISTAN NEWS 15 HEZÎRAN 2026 · DUŞEM
سەرەکی سەرەکی
سەرەکی

تەرمی عایشەگوڵ یاشار کە لە عوسمانیە بێسەروشوێن ببوو، بە نێژراوی لە مەڕەش دۆزرایەوە
بە دانپێدانان و نیشاندانی شوێنەکە لەلایەن تۆمەتبار (ت.ک.)ەوە، تەرمی عایشەگوڵ یاشاری تەمەن ٥٤ ساڵ لە دارستانێکی پارێزگای قارەمانمەڕەش دۆزرایەوە.

تەرمی عایشەگوڵ یاشار کە لە عوسمانیە بێسەروشوێن ببوو، بە نێژراوی لە مەڕەش دۆزرایەوە

بە دانپێدانان و نیشاندانی شوێنەکە لەلایەن تۆمەتبار (ت.ک.)ەوە، تەرمی عایشەگوڵ یاشاری تەمەن ٥٤ ساڵ لە دارستانێکی پارێزگای قارەمانمەڕەش دۆزرایەوە.

عایشەگوڵ یاشاری تەمەن ٥٤ ساڵ، دانیشتووی گەڕەکی ئیرفانلی لە شارۆچکەی دوزیچی لە عوسمانیە، ڕۆژی ٢٦ی ئاب دوای ئەوەی بۆ پیاسەکردن لە مال دەرکەوت، بێسەروشوێن بوو. خێزانەکەی کە هیچ زانیارییەکیان لەبارەیەوە نەبوو، ڕوویان لە بنکەی پلیس کرد و بێسەروشوێنبوونیان ڕاگەیاند. بە هەماهەنگی دادستێنی گشتیی دوزیچی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایشی عوسمانیە و قارەمانمەڕەش لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوانیان دەستپێکرد.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، کەسێک بە ناوی (ت.ک.) وەک تۆمەتبار دەستنیشانکرا. تۆمەتبار (ت.ک.) کە بە تۆمەتی "بێبەشکردنی کەسێک لە ئازادی" داواکراو بوو، لەگەڵ باوک و دایکیدا لە ماڵەکەی خۆیان لە مەڕەش دەستگیرکران. تۆمەتبارەکە دانی بەوەدا نا کە عایشەگوڵ یاشاری لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیدا خنکاندووە و تەرمەکەی لە دارستانێکی ناوچەی گەبن لە شارۆچکەی ئاندیرینی سەر بە قارەمانمەڕەش، کە نزیکەی ٨٠ کیلومەتر لە شوێنەکە دوورە، نێشتووە.

بە نیشاندانی شوێنەکە لەلایەن (ت.ک.)ەوە، تەرمی عایشەگوڵ یاشار لە ناوچەیەکدا کە بە لقی دار داپۆشرابوو بە نێژراوی دۆزرایەوە؛ دەستەکانی بەستراوبوون و بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کرا. جێگری وەزیری دادگەی تورکیا، ئاکن گورلەک ڕایگەیاند کە دۆسیەکە لە ڕووی بەڵگە نوێیەکانەوە دیسان پێداچوونەوەی بۆ کراوە و نموونە بایۆلۆجییەکان لەگەڵ نموونەی دایک و باوکی دەگونجێن. دوای توێکاری، تەرمەکە لە گۆڕستانی گەڕەکی بێشبوجاک لە ئاندیرین بەخاک سپێردرا.

سەرچاوە: Rûdaw

هەواڵی پەیوەندیدار